Skip to main content

ئیتالیا ماهانی کۆمارى ئیسلامى قەدەغە کرد

ئیتالیا ماهانی کۆمارى ئیسلامى قەدەغە کرد
AvaToday caption
posted onNovember 3, 2019
nocomment

دەولەتی ئیتالیا لە دوای گوشارەکانی ئەمریکا هەموو فڕینەکانی کۆمپانیای فرۆکەوانی ماهانی ئێرانی قەدەغە کرد. فڕینی فرۆکەکانی ماهان کە بە شێوەی بەردەوام بۆ شارەکانی ڕۆم و میلان ئەنجام دەدرا لە ٢٤ گەڵاڕێزان بەولاوە ئەنجام نادرێت. بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ئێنتەرنێتی نەشناڵ ئەو بڕیارەی ئیتالیا بە هۆی گوشارەکانی ئەمریکایە بۆ سەر ئەو وڵاتە.

 

ماهان ئایر لە لایەن ئەمریکا بە هاوکاری سوپای پاسداران وسوپای قودس تاوانبار کراوە و بە بەردەوامی سەفەری بۆ فرۆکەخانەکانی ڕۆم و میلان هەبووە. بە بڕیاری ئاژانسی نەتەوەیی فرۆکەوانی ئیتالیا، قەدەغەی هاتوچۆی فرۆکەکانی ماهان لە ٢٤ سەرماوەزەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئیتالیا ئەو بڕیارەی هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دیتنەوەی ڕێگەی گوشاری زیاتر لەسەر ئابوری ئێران و کەمپینی گوشاری هەرە زۆر گرتووەتە بەر. لەو کاتەوە کە ئەمریکا لە مانگی مەی ساڵی ٢٠١٨ لە بەرجام هاتە دەرم، گوشاری ئەو وڵاتە لەسەر هاوبەشە ئەوروپاییەکانی بۆ پچڕانی پێوەندی ئابوری لەگەڵ ئێران زیادی کرد.

فەرانسە مانگی مارسی ٢٠١٩ فڕینی فرۆکەکانی ماهانی قەدەغە کرد و ئاڵمان لە مانگی ژوئیەی هەمان ساڵدا. هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاندبوو کە چالاکیە سەربازیەکانی ئەو فرۆکانە و بە تایبەت ڕۆڵیان لە گوێزتنەوەی هێزو کەرەسەی سەربازی هەرەشەن لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئاڵمان.