
هێزەکانی سوریەی دیموکڕات ڕاگەیێنراوێکیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی سوچی لە نێوان تورکیە و ڕووسیە بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند دوای دانوسانی قووڵ و زۆر لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیە سەبارەت بە ڕێککەوتنی سوچی لەگەڵ ڕووسیە بە ڕێککەوتن گەیشتین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تورکیە لە دژی گەلەکەمان و بۆ پێشگرتن لە خوێنڕشتن بڕیارمان داوە کە هێزەکانی خۆمان لە ناوچە سنوورییەکان دەبەینە دەر و لە شوێنی نوێ جێگیریان دەکەین. بە گووتەی هەسەدە هێزەکانی سنوورپارێزی حکومەتی سوریە لە لێواری سنووری سوریە و تورکیە جێگیر دەبن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە: ئێمە وێرای ئەوەی خەڵکی خۆمان لەوە دڵنیا دەکەینەوە کە دەیانپارێزین، داوا لە بەرپرسانی ڕووسیە دەکەین بۆ ئەنجامدانی دانوستانێکی بنیاتنەر لە نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریە و دەوڵەتی ناوەندی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
شتایەنى باسە ئەمرۆ هێزەکانى سوریەى دیموکراتیک لە تلتەمر و گرێ سپى کشاونەتەوە و بڕیار وایە لە چەندین شوێنى دیکەش بکشێنەوە کە لە ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە!