Skip to main content

مێرکێل: تورکیە، بەپەلە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگرە

مێرکێل: تورکیە، بەپەلە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگرە
AvaToday caption
posted onOctober 13, 2019
nocomment

سەرۆکوەزیرانی ئاڵمان لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکۆمارئ تورکیە داوای لێکرد بەپەلە هێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی سوریە " ڕۆژئاوای کوردستان" ڕاگرێت. ئولریکە دێمر، وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمان ڕایگەیاند سەرۆکوەزیرانی ئاڵمان لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە رەجەب ئەردۆغانی گووتوە کۆتایی بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بێنێت.

 

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئاڵمان، وتەبێژی ئاڵمان لە درێژەدا گووتویەتی ئاڵمان چیتر ئیزنی فرۆشتنی چەک بە تورکیە نادات. ئەگەرچی ئاڵمان ئەو بڕیارەی داوە بەڵام ئەو هەوڵە بۆ لایەنەکانی ئۆپۆزۆسیۆن لە پەرلەمانی ئاڵمان بەس نییە. وتەبێژی ئاڵمان گووتی لایەنی تورکیە داوای ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کردووە.

مێرکێل لە قسەکانیدا بە ئەردۆغانی گووتوە: بە چاوپۆشین لە بەرژەوەنیە ئەمنیەتیە ڕەواکانی تورکیە ئەو هێرشە دەبێتە هۆی ئاوارە بوونی بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی خۆجەیی ئەو ناوچەیە، ناسەقامگیری ناوچەکە و بەهێز بوونەوەی دوبارەی داعش.

لە بەرامبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەهۆی گەمارۆی ئاڵمان لە ڕووی فرۆشتنی چەک بۆ سەر ئەو وڵاتە بە تووندی ڕەخنەی لە مێرکێل گرتووە و پێی ڕاگەیاندووە تورکیە ئەندامی ناتۆیە و یەکینەکانی پاراستنی گەل کە ئامانجی هێرشەکانی تورکیەن گرووپێکی تیرۆریستین. سەرکۆماری تورکیە ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی قسەکردن لە ئیستەنبوڵ ڕووبە وڵاتانی ڕۆژئاوایی گووتی: یان لایەنی ئێمە دەگرن یان لایەنی هێزە بە گووتەی ناوبراو تیرۆریستیەکان.

هاوکات ئاڵمان و فەڕانسە لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش ڕایانگەیاندووە هەموو پڕۆژەیەکی هەناردەی چەک بۆ تورکیە کە ئەگەری هەیە لە شەڕی سوریە بەکار بهێندرێت ڕادەگرین.