Skip to main content

ئەمریکا دەبێتە لەمپەر لەبەردەم خۆتێهەڵقورتاندنی تورکیە لە قوبرس

ئەمریکا دەبێتە لەمپەر لەبەردەم خۆتێهەڵقورتاندنی تورکیە لە قوبرس
AvaToday caption
posted onOctober 6, 2019
nocomment

کیریاکس میتسوتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ مایک پۆمپئۆ داوای لێکرد ئەمریکا کەڵک لە دەستڕۆیشتوویی سیاسی خۆی وەرگرێ بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکانی مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵات و کێشەی قوبرس.

 

سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ پۆمپئۆ ئاماژەدان بە ئاڵوگۆڕە نوێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە گووتی: هەوڵەکانی تورکیە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە باشووری دورگەی قوبرس، پێشێلکردنی ئاشکرای سەربەخۆیی ئەو وڵاتەیە. ئێمە خوازیاری جێبەجێبوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانین و داوا لە ئەمریکا دەکەین لەو بوارەدا هاوکارییەکی بنیانتەرمان هەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وڵامدا بە گووتنی ئەوەی هەڵسوکەوتی تورکیە جێگەی قەبوڵکردن نییە ئاماژەی بەوەدا: کۆمەڵێک لە یاسا لە بواری لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەکانی وزە لە دەریای مەدیتەرانە بوونی هەیە و بەو پێیە تورکیە نابێ دەست بە وەبەرهێنانی نەوتی نایاسایی بکات.

پۆمپئۆ لە درێژەدا گووتی: ئێمە بە تورکەکانمان گووت کە وەبەرهێنانی نایاسایی قەبوڵ ناکەین و ڕێکاری دیپلۆماتیک بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامدانی چالاکی یاسایی دەگرینە بەر. کێشەی نێوان تورکیە و یۆنان دەگەڕێتەوە بۆ ناردنی کەشتییەکی لێدانی بیری نەوتی تورکیە بۆ ئاوەکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە. لەو  شوێنە پێشتر لە لایەن قوبرسەوە ئیزنی ئەوە بە کۆمپانیاکانی فەرانسە و ئیتالیا دراوە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بکەن. ئانکارا دەڵێ هێندێک لەو ناوچانەی لە نیکوزیا کە خەریکی دیتنەوەی نەوت و گازە لێی بەشێکن لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە یاخود تورکیە و یۆنان بە هاوبەشی دەتوانن وەبەرهێنانیان لێبکەن.

یەکیەتی ئەوروپا پێشتر و دوای گوشارەکانی یۆنان و قوبرس بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک کارەکانی تورکیەی بە نایاسایی ناودێر کرد و هۆشداری بە ئانکارا دابوو لە ئەگەری ڕانەگرتنی چالاکی لێدانی بیرە نەوت کاردانەوەی پیویستیان دەبێت. تورکیە لە بەرامبەردا دەڵێ بیرلێدانەکانی یاساییە لەبەر ئەوەی لە  ئاوەکانی باکوری قوبرس ئەنجامی دەدات.

جگە لە تورکیە هیچ وڵاتێکی دیکە ئەو ئاوانە بە ئاوی تورکیە نازانێت. وەزیری وزەی تورکیە ڕایگەیاند کەشتییەکی تایبەت بە بیرلێدان کە لە ٥٠ مایلی دەریای قوبرسە بەزوویی دەست بە کاری دۆزینەوە و هێنانە دەری نەوت دەکات. دوو وڵاتی تورکیە و قوبرس لە ساڵی ١٩٧٤ تا ئیستا هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماتیکیان لەگەڵ یەکتری نییە.