Skip to main content

بووچانی ئێستا مامۆستای زانکۆی بیرکەبکی لەندەنە

بووچانی ئێستا مامۆستای زانکۆی بیرکەبکی لەندەنە
AvaToday caption
posted onSeptember 23, 2019
nocomment

بێهروز بووچانی، ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی ئیلامى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کە لە ئێستا لە دوورگەی مانوسی ئۆسترالیا دەژی، کرایە مامۆستاى فەخرى و میوانى زانکۆى بیرکەبکى لەندەن، و پێشتریش بێهرووز بووە براوەى خەڵاتی نەتەوەیی "ژیاننامە" لە ئۆسترالیا.

 

وێژەخەڵاتێک کە بەهاکەى ۱۷ هەزار دۆلارە و بۆ نووسینى ڕۆمانی "جیا لە چیاکان دۆستێکمان نییە" دراوەتە ئەم ڕۆژنامەنووسە ئیلامییە.

ڕۆمانی "جیا لە چیاکان دۆستێکمان نییە" نووسراوەی بێهروز بووچانییە کە تا ئێستا خەڵاتی جۆراوجۆری وەک خەڵاتی ڤیکتۆریا بۆ ئەدەبیات و خڵاتی ڤیکتۆریا بۆ ئاسەواری جیا لە چیرۆک، وەرگرتووە. بووچانی لە دوورگەى مانوس ڕاگیراوە و دەوڵەتی ئۆسترالیا ڕێگەی پێنادا لەم دوورگەیە بێتە دەرەوە.

بۆچانی  به‌ مۆبایل بیره‌وه‌ره‌ تاڵه‌کانی خۆی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی له‌و که‌مپه‌ بۆ هاوڕێکەى له‌ سیدنی ئۆسترالیا ده‌نێرێت و هاوڕێیەکى په‌یامه‌کانی به‌هرۆز ده‌کاته‌ کتێب هەر ئەم کتێبە ناوبراوی کرده‌ که‌سێکی ئه‌دیب و توانا له‌ جیهانی ئه‌ده‌بدا. ئێستاکه‌ هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ناوبراو توانیویه‌تی که‌مپه‌که‌ به‌جێبێڵێت و شانازیی پرۆفیسۆریی دوو زانکۆی به‌ناوبانگی جیهانی پێبه‌خشرا و له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆوه‌ ده‌توانێت به‌شداری وانه‌وتنه‌وه‌ ببێت له‌و دوو زانکۆیه‌دا.

که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی بلوومبێرگیش ڕاپۆرتێکى لەسەر بوچانی وه‌ک پرۆفیسۆریی میوانی دوو زانکۆی نیوتاوز وێلز سیدنی و و زانکۆی بیرکبکی له‌نده‌ن بڵاو کردەوە کە بووچانى دەتوانێت لە‌ ڕێگای ڤیدیۆوه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌.

بوچانی به‌ نیووزڤیکی ڕاگه‌یاندووه‌: دروسته‌ که‌ وه‌ک مامۆستای دوو زانکۆی به‌ناوبانگی جیهان قبووڵ کراوم به‌ڵام گرینگتر ئه‌مه‌یه‌ که له‌ جیهاندا‌ پێشوازییێکی زۆر له‌ یه‌که‌مین کاری ئه‌ده‌بیم کرا و هه‌میشه‌ هه‌وڵم داوه‌ به‌رهه‌مێک به‌رهه‌م بهێنم که‌ له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌ران و مامۆستایانی زانکۆوه‌ په‌سه‌ند بکرێت.

پرۆفیسۆر ستوارت موسا مامۆستای کۆلێژی قوتابخانه‌کانی یاسای زانکۆی بیرکبک به‌ نیووزڤیکی گوتووه‌: دروسته‌ که پله‌ی شانازیی پڕۆفیسۆری به‌ بوچانی به‌خشراوه‌‌ به‌ڵام ئه‌م زانکۆیه‌ ده‌یهه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه‌ ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی ئۆسترالیا وه‌بیری ئه‌وان بێنێته‌وه‌.

له‌ ئێستادا بوچانی که‌ به‌ بۆنه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی له‌و که‌مپه‌ بۆته‌ شه‌خسیه‌تێکی جیهانی له‌و که‌مپه‌ ڕزگاری بووه‌ و له‌گه‌ڵ دیکه‌ی ئاواره‌کان بۆ شاری پۆرت مۆسبای پێته‌ختی وڵاتی پاپوا گینێی نوێ گواستراوه‌ته‌وه‌ و شوێنێکی گونجاوی ژیان بۆیان ته‌رخان کراوه‌.