Skip to main content

ئیتلاعات و سوپا هێرشێکى بەرفراوانیان بۆ سەر وریا دەست پێ کردووە

ئیتلاعات و سوپا هێرشێکى بەرفراوانیان بۆ سەر وریا دەست پێ کردووە
AvaToday caption
posted onSeptember 23, 2019
nocomment

هەڵوێستە ئینسانی و دڵسۆزانەکانی وریا غەفوری کاپیتانی تیمى ئیستقلال، بە تایبەت هەڵوێستی بوێرانەی سەبارەت بە کچی شین (دختر شین) خۆشەویستی وریای لە نێو لاینگرانی تۆپی پێ و هەموو خەڵکی ئاسایی زۆر بردووەتە سەرێ. خۆشەویستی سلبریتی خەڵکی بۆ کۆماری ئیسلامی هێڵی سوورە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی گەیشتوون، میدیاکانی سەر بە سوپا و ئیتلاعاتی سوپای پاسداران سیناریۆی درووستکردنی شەپۆلێکی تۆمەت و ناوزڕاندنیان دژی وریا غەفوری یاریکەرە بەتواناکەى کورد و بە هەڵوێستی یانەی تۆپی پێی ئیستقلال دەست پێ کردووە.

خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەبێ وشیار بن و بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو شەپۆلە هێرشە زیاتر پشتیوانی وریا غەفوری بکەن.

شایەنى باسە وریا غەفوورى لەدایکبووى ٢٩ى خەرمانانى ١٣٦٦ى شارى سنەیە و ئێستا کاپیتانى تیمى ئیستقلالە و پێشتریش بۆ تیمەکانى پاسى تاران و پاسى هەمەدان و شەهردارى تەورێز و نەوتى تاران و ئیستقلالى ئیسفەهان یارى کردووە.

وریا غەفوورى