
AvaToday caption
فیلمی "پێشکەش" بە دەرهێنەری کوردێکی سنەیی توانی بگاتە شەشەمین خوولی فێستیڤاڵى جیهانی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ڕوسیە
نووسەر و دەرهێنەری ئەو فیلمە بەختیار خەلیلی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
شەشەمین خوولی فێستیڤاڵى فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان zeruplusڕووسیە، بە ئامانجی درووستکردنی جیهانبینییەتی ئەرێنی و بنیانتەر لە منداڵان و مێرمنداڵانە کە ڕۆژانی ٨ تا ١٤ ڕەزبەر لە ڕووسیە بەڕێوە دەچێت.
ئەو فیلمە پێشتریش توانیبوی بەشداری بەشی کۆتایی دەیەمین فێستیڤاڵى فیلمی والسماستۆف لە لەندەن بکات.