Skip to main content

نیکی هێلی: ڕژیمی ئێران گەورەترین قەیران لە بەردەمی ئەمریکایە

نیکی هێلی: ڕژیمی ئێران گەورەترین قەیران لە بەردەمی ئەمریکایە
posted onSeptember 27, 2018
nocomment

نیکی هێلی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فاکس نیوز دەڵێ: ڕاستتان دەوێت ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گەورەترین قەیرانە کە ئێستا ڕووبەڕووی ئێمەیە و بە بڕوای من دەبێ ئەوەمان لە بیر بێت کە ئەوان لە ڕیگەی گروپەکانی گرێدراوی خۆیان چەندین جار هێرشیان کردۆتە سەر باڵیۆزخانەی ئێمە لە ئێراق.

باڵیۆزی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فاکس نیوز دا گووتی کۆماری ئیسلامی بە تەواوەتی خەریکی دەستێوەردانە لە کاروباری لوبنان و یەمەن و ئەوان هەمیشە لە نێوەڕاستی کێشەکاندان.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گووتی کۆماری ئیسلامی لە لای ئێمە نییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوە بزانێ کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران تەنیا هاوکاری تیرۆریستەکان دەکات.

نیکی هێلی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە یەکیەتی ئوروپا لە هەوڵی ئەوەدایە یارمەتی کۆمپانیاکانی ئەو یەکیەتیە بکات بۆ ئەوەی بچنە ئێران سەرمایەگوزاری بکەن و تا ئێستا قەبووڵیا نەکردووە گووتی یەکیەتی ئوروپا لەو بارەوە تووشی هەڵە بووە  و ئەو هەڵە دەگەڕێتەوە بۆ خۆ پەرەستی ئەوان.
ناوبراو ئاماژە بە موگرینی دەکات و دەڵێ موگرینی کەسێکە کە هەوڵیدا ڕیکەوتننامەی بەرجام بپارێزێ ئەویش بە هۆکاری ئەوەی بۆخۆی بەشدار بووە لە درووست کردنیدا.

باڵیۆزی هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵی موگرینی خزمەتی بەرژەوەندیە باڵاکانی وڵاتانی یەکیەتی ئوروپا ناکات، دەشڵێ ئوروپایێکان نایانهەوێ لە گەڵ ئێران بازرگانی بکەن و بۆ سەلماندنی ئەوەش دەتوانیین چاو لەو کۆمپانیایانە بکەین کە ئێرانیان بەجێهێشتووە.

ئەوان نایانهەوێ لەگەڵ ئێران بازرگانی بکەن چوونکە گەیشتوون بەو قەناعەتەی کە لەگەڵ کێ بازرگانی بکەن بە قازانجیانە.
نیکی هێلی سەبارەت بە قسەکانی جان کێری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا کە گووتبوی دەوڵەتی تڕامپ بڕوات هەمووشتێک ئاسایی دەبێتەوە دەڵێ ئەو قسانەی جان کێری تەنیا بێ حورمەتی نەبوو بەڵکو خەساری گەورەی بە ئەمریکا گەیاند.


‌هێلی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ ڕاست لەو کاتەدا کە ئێمە دەمانهەوێت ئێران بێنینە سەر میزی دانوستان و تێیان بگەیێنین کە تاقیکاری موشەکی و پشتیوانیکردن لە تێرۆریزم و فرۆشتنی چەکەکانیان ڕاگڕن کەسێکی ئەمریکایی دێتە نێو باسەکە و دەڵێ گوێ مەدەنە ئەو قسانە!


باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخڕاوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ ئەو کارەی جان کێڕی سەد لەسەد دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە و خەسارەت دەگەیێنێت بە خەڵکی ئەمریکا و ئەگەر جان کێڕی ئێستا بۆخۆی وەزیری دەرەوە بوایە پێی خۆش نەبوو هیچ کەس دژی ئەو کارانەی کە ئێستا دەکڕێن ڕاوەستێتەوە.