Skip to main content

ترامپ هێرشەکانى بۆ سەر ئۆپێک تووندتر دەکات

ترامپ هێرشەکانى بۆ سەر ئۆپێک تووندتر دەکات
.
لە ماوەى ٥ مانگدا دەیان جار هێرشى کردووەتە سەر ئۆپێک
posted onSeptember 26, 2018
nocomment

 

جاری یەکەم نییە، سەرۆکى ئەمریکا شەڕى دژى ڕێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت ( ئۆپێک) ئەنجام بدات، بەڵام ئەمجارەیان لە مینبەرى نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکانى دەست پێ کردەوە.

 

جەنگی دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا و ئۆپێک بۆ سەرووى پێنج مانگ پێش ئێستا دەگەرێتەوە، کاتێک داواى لەو ڕێکخراوە کرد "بەرهەمهێنان بە مەبەستى دابەزاندنى نرخەکانى نەوت ئەنجام بدەن"، بەڵام ڕێکخراوە نەوتییەکە ئەو داوایانەى پشتگوێ خست.

لەمیانەى وتارەکەى لەبەردەم کۆمەڵەى نەتەوە یەکگرتووەکان، ترامپ تیرەکەى بەهەموو ئاراستەکان دەهاوێشت یەکێکیان بە بەر ئۆپێک کەوت و، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند "وەک هەمیشە وڵاتەکانى جیهان تاڵان دەکات"، داواشى لە وڵاتانى ئەندامى ئەو ڕێکخراوە کرد "ڕابوەستن لە بەرزکردنەوەى نرخەکانى نەوت، دەستیش بە بەرگرى لەخۆى بکات".

سەرۆکى ئەمریکا باسى لەوەش کردووە "ئەوان بەبێ بەرامبەر بەرگری لە زۆربەى ئەو وڵاتانە دەکەن، کە ئەوان سوودمەندن لە سەپاندنى نرخى بەرزى نەوت، ئەوەش کارێکى باش نییە، دەیانەوێت بەرزبوونەوەى نرخەکان بوەستێت و، دەست بە دابەزینی بکرێتەوە". گووتیشى "پێویستە لەسەریان بە شێوەیەکى گەورە پشکدار بن لە هەوڵەکانى بەرگریکردنى نرخە نزمەکان".. "ئەو وڵاتانەى پێشوازی لە دۆلارەکانیان و پاراستنەکانیان دەکەن، دەبێ بەرژەوەندییەکانمانیش بپارێزن".

دووپاتیشی کردەوە "تەنها هاریکاری دەرەکی پێشکەش ئەوانە دەکەن ڕێزیان لێدەگرن".

دۆناڵد ترامپ بە تویت حوکمى دونیا دەکات!

دۆناڵد ترامپ بە تویت حوکمى دونیا دەکات!

 

ترامپ سووریشە لەسەر ئەوەى "ڕێکخراوى ئوپێک داواى لێکراوە نرخەکان دابەزێنێت، بەڵام ئەنجامی نەداوە، بۆیە چیتر پارێزگاری سەربازی لێناکرێت". ئەو هێرشە تووندەى ترامپ دژى ئەو ڕێکخراوە یەکەمجار نییە، بەڵکو لە ماوەى ڕابردوو بەتایبەت دژى وڵاتانى کەنداو چەندین جار هەڕەشەى لێکردوون و، هەندێکجاریش ڕەخنەى هەڕەشەئامێزی لەخۆ گرتووە.

بەو هۆیەوەش زنجیرە هەڕەشەکانى سەرۆکى ئیدارەى ئەمریکا بەم شێوەیە بووە:

 

٢٠ نیسان :

کاتێک نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٧٠ دۆلارى ئەمەریکى، ترامپ چووە جەنگێکى نوێ لەگەڵ ئۆپێک و لە تویتەرەکەى بڵاوى کردەوە " پێ دەچێت ئۆپێک جارێکى دیکە ئەنجامی داوە، قەبارەیەکى پێوانەیی لەنەوت لەهەموو شوێنێک هەیەو، نەوت لەکەشتیەکانى نێو دەریا هەیە، بەڵام نرخەکان بەشێوەیەکى دروستکراو بەرزن و، ئەمەش کارێکى باش و قبوڵکراو نییە".

 

٥  حوزەیران :

ئاژانسى بلوومبێرگی ئەمریکا ئاشکراى کردووە "ئیدارەى کوشکی سپی داواى لەسعودیە کردووە، قەبارەى بەرهەمهێنانى نێو ئۆپێک بەئاستى ملیۆنێک بەرمیل بەرز بکاتەوە، بۆ ئەوەى نرخەکانى نەوت لەئاستە بەرزەکانى دابەزن"، چونکە هەڕەشەیەکە بۆ پارتى کۆمارى لە بەدەستهێنانى زۆرینەى کورسییەکانى کۆنگریس کە بڕیارە لە تشرینى یەکەمى داهاتوو بەرێوە بچێت.

 

٣٠  حوزەیران :

دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا ئاشکراى کرد سەلمان بین عەبدولعەزیز ئال سعود، جێنیشینى سعودیە، ڕازی بووە، ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتەکەى بەئاستى یەک ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا بەرز بکاتەوە. لە توویتێکى خۆشیدا نووسیبووى "لەگەڵ شا سەلمان قسەم کردووە و، داوام کردووە قەرەبووى جیاوازییەکانى پاشەکشێکردنى نەوتى ئێران و ڤەنزەوێلا بکاتەوەو ڕازیش بووە".

 

١ تەمموز :

لە وەڵامی پرسیارێکى بەرنامەى (سەندەى مۆرنینگ فیوتچەرز)ـی کەناڵى فۆکس نیوز لەبارەى هەبوونى دەستکارییەکى بازاڕەکانى نەوت، ترامپ ئۆپێکی بەدەستکاریکردنى بازاڕى نەوت تۆمەتبار دەکات، دەشڵێت "١٠٠% ئۆپێک ئەو کارە دەکات، باشتریشە ئەو کارە ڕابگرێت، چونکە پارێزگارى لەو وڵاتانە دەکەن و، زۆربەشیان لەنێو ئۆپێک یارى بەنرخەکان دەکەن".

ئەو کات سەرۆکى واشنتۆن جەختى لەوە کردووە "ئۆپێک دەستکاری دەکات و، وەک دەشزانن، بەپێچەوانەى چاوەڕوانییەکانیان ئاستى بەرمهێنانیان کەمتر بەرز کردۆتەوە".

دۆناڵد ترامپ لە ماوەى ٥ مانگى ڕابردوو زۆرترین هێرشى کردووەتە سەر کۆمارى ئیسلامى و ئۆپێک

دۆناڵد ترامپ لە ماوەى ٥ مانگى ڕابردوو زۆرترین هێرشى کردووەتە سەر کۆمارى ئیسلامى و ئۆپێک

 

بەبۆچوونى خۆى پێویستە "ڕۆژانە دوو بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بخاتە بازاڕ"، ئەو هەڵوێستەی ئەو سەرۆکە لە کاتێکدایە ئۆپێک و بەرهەمهێنەرە سەربەخۆییەکانى نەوت بەئاستى یەک ملیۆن بەرمیل زیادەى نەوت بخەنە بازاڕەکان. پێشبینى دەکرێت ڕیاز بە بەراورد لەگەڵ چەند مانگێک ئاستى بەرهەمهێنانى بگەیەنێتە ئاستێکى پێوانەیی و، لەسنوورى ١٠ ملیۆن بەرمیل بۆ سنوورى ١١ ملیۆن بەرمیل بەرز بکاتەوە، بەڵام واشنتۆن دەیەوێت ئەو شانەشینە بەرهەمهێنانى بگەیەنێتە ١٢  ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا بەڵام ڕیاز ئەنجامی نادات.

 

٥  تەمموز :

ترامپ هێرشەکانى بەرامبەر ڕێکخراوە نەوتپیە نێودەوڵەتیپە توندتر دەکات و لە تویتەر کە چەکێکى کاریگەریى ئەو کەسایەتییە نووسی "پێویستە ئۆپێکی قۆڕخکراو، نرخە بەرزەکانى بەنزینى لەبەرچاو بێت، ئەوان هیچ شتێک بۆ هاریکاری پێشکەش نەکردووە، ئەوان پاڵ بەنرخەکان دەدەن بەرز ببێتەوە، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرگرى لەزۆربەى وڵاتانى ئەندامى دەکات، بەرامبەر نرخێکى کەمی دۆلارەکان، ئەمەش دەبێت هەنگاوێک بێت بەدوو ئاراستە. هەر ئێستا نرخەکان دابەزێنن".

 

٢٠ ئەیلوول :

دیسان سەرۆکى ئیدارەى ئەمریکا لەتویتەر نووسی "ویلایەتە یەکگرتووەکان پارێزگاری پێشکەش بە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات، بەبێ ئێمە بۆ ماوەیەکى درێژ پارێزراو نابن". پێشى وابووە ئەو وڵاتانە داواى نرخێکى بەرزى نەوت دەکەن، باس لەوەش دەکات "ئەوەمان لەبیر دەبێت، ئەو قۆرخکارییەى ئۆپێک بەکاری دەهێنێت، دەبێت نرخەکان دابەزن".

هەرچەندە ئۆپێک و بەرهەمهێنەرە سەربەخۆییەکانى نەوت، لەماوەى دوو ساڵى ڕابردوو کار لەسەر کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى بازاڕەکان دەکەن، بۆ ئەوەى نرخەکان ڕێڕەوی بەرز بوونەوە بەخۆیانەوە ببینن و، لەهەمان کاتیشدا نقوومبوونى بازاڕەکانیش کەمبکەنەوە، کە زۆربەى بەهۆى ئەمریکاوە لە رێگەى نەوتی لیتەییەکەیەوە دروست بووە.

بەرزبوونەوەى نرخەکانى نەوت، بۆ زۆربەى وڵاتە بەکاربەرە نەوتییەکان جێی دڵخۆشی نییە، لەهەمان کاتیشدا کاریگەرى لەسەر ئاستى هەناردەکردنى ئەمریکا دەکات، لەوەى لەپاڵ ئەوەى پرۆسەى هەناردە کردنى نەوت ئەنجام دەدات، قەبارەیەکى زۆریش هاوردەى وڵاتەکەى دەکاتەوە.