Skip to main content

سپیدە قولیان و ئیسماعیل بەخشى = ٣٢ ساڵ زیندانى

سپیدە قولیان و ئیسماعیل بەخشى = ٣٢ ساڵ زیندانى
AvaToday caption
کۆماری سێدارە بەردەوامە لە داسەپاندنی سزای قورس بۆ سەر ئازادیخوازان
posted onSeptember 7, 2019
nocomment

سپیدە قولیان چالاکی مەدەنی و پاڵپشتی کرێکارانی حەفت تەپە  کە لە زیندانی قەرچەکی وەرامینە، بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانی، ئەندامیەتی لە گرووپی گام، پڕۆپاگاندە دژی کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنی درۆ، لەلایەن لقی ۲٨ی دادگای ئینقلابی تارانەوە سزای ۱٨ ساڵ زیندانی بە سەرداسەپێندرا.

هەروەها سپیدە لە دۆسییەیێکی دیکەش یەکساڵ و نیو زیندانی سڕکراوی بوو کە ئەوەش چالاک بووەتەوە.

سپیدە قولیان و ئیسماعیل بەخشی ماوەیێک لەمەو پێش بەهۆی لەقاودانی ئەشکەنجەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە گرتووخانە و لەسەر سکاڵای ئەم وەزارەتخانەیە دەسبەسەرکران و سزای زیندانی بەسەر داسەپێندرا.

دەزگاى دادوەرى پاش چەندین مانگ ئازار و ئەزیەتى ئیسماعیل بەخشى و محەمەد خەنیفەر و سپیدە قولیان و پشتیوانانى کرێکارانى حەوت تەپە، حوکمێکى زاڵمانەیان درا:

١٤ ساڵ زیندانى بۆ ئیسماعیل بەخشى

٦ ساڵ زیندانى بۆ محەمەد خنیفەر

١٨ ساڵ زیندانى بۆ هەر یەکە لە سپیدە قولیان و عەسەل محەمەدى و ساناز ئەلیهارى و ئەمیرقولى و ئەمیرحوسێن محەمەدى فەر.