Skip to main content

مەغریب دەستى ئێران لە ناوچەکە قوت دەکات

مەغریب دەستى ئێران لە ناوچەکە قوت دەکات
.
وتەبێژى مەغریب: لە واشنتۆن قسەمان لەسەر دەستتێوەردانەکانى ئێران کردووە
posted onSeptember 23, 2018
nocomment

 

شانەشینى مەغریب، بە هۆى سیاسەتە پاوانخواز و دەستێوەردانەکانى کۆمارى ئیسلامى لە ناوچەکە و کارکردن لەسەر ناسەقامگیری ئاسایشى مەغریب، ئەو وڵاتە پەیوەندییەکانى لەگەڵ تاران دەپچڕێنێت.

 

دەسەڵاتدارانى ڕیبات ئاماژەى بەوە داوە "یەکێک لە هۆکارەکانى پچڕاندنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران، بەهۆى پاڵپشتى بەرەى پۆلیساریۆی ئۆپۆزسیۆنە کە تاران دەیهەوێت لەو دەروازەیەوە دزە بکاتە نێو کیشوەرى ئەفریقا". لەلایەکى دیکەوە ئەو وڵاتەی باکوورى ئەفریقا هەوڵەکانى خستۆتە گەڕ بۆ باوەڕهێنانى ویلایەتە یەکگرتووەکان لە مەترسییەکانى فراوانبوونى دەسەڵاتى کۆمارى ئیسلامى لە ناوچەکەو کاریگەریی بوونى لەسەر ئاسایشى وڵاتەکەى و ناوچەکە".

بەڵام ستراتیژییەکى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا بەرامبەر توندڕەوەییەکانى ئێران بە شێوەیەکى خاو بەرێوە دەچن و زۆربەى وڵاتە قوربانییەکانى دەستى تارانیش دەیانەوێت بەپەلە ئەو پرسە یەکلایی بێتەوە. حکومەتى مەغریب ڕاگەیاندووە "سێ هۆکارى سەرەکیی پاڵى بە حکومەتى وڵاتەکەى داوە پەیوەندییە دیپلۆماتیکییەکانى لەگەڵ ئێران بپچڕێت، کە تا ئێستاش بەردەوامییان هەیە".

مستەفا خەلفی گوتەبێژى بە ناوی حکومەتى ڕیبات ڕوونی کردووەتەوە "یەکەم هۆکار پێش مانگێک دراون، کە لە چوارچێوەى پێداویستییەکانى بەرگری بووە لە یەک پارچەیەکى خاکی وڵات". گووتیشى "هۆکارى دووهەم، بڕیاری سەروەرى بووە و خاڵى سێهەمیش ڕووداوەکانى سەر زەوییە کە ئێران چ کارێک لە ناوچەکە ئەنجام دەدات". لێدوانەکانى خەلفی لە پەراوێزی ناکۆکییەکانى هەردوو وڵات دایە، کە تاران دەیهەوێت لە ڕێگەى باکوور و ڕۆژئاواى ئەفریقاوە شوێن دەستى خۆی لەو کیشوەرە بکاتەوە.

جگە لە مەغریب ئێران چەندین جار دەستى وەرداوەتە نێو کاروباری جەزائیر و هەوڵی داوە لەوێوە کار لەسەر بەهێزکردنى پێگەى خۆی بکات، تەنانەت مەترسییەکان گەیشتووەتە ئاستێک کۆماری ئیسلامى هەوڵی داوە کۆمەڵێک چینى ناسراوى نێو تونس بۆ پڕۆژە سیاسییەکەى ڕابکێشێت. بە پێی زانیارییە دزە پێکراوەکان حیزبوڵای لوبنانى لە ڕێگەى مەشق و ڕاهێنانى چەکدارانى پۆلیساریۆ، کار بۆ دروستکردنى پەشێوى لە نێو مەغریب بدات، کە لە داهاتوودا ببێتە مەترسیەکى چاوەڕواننەکراو.

تایبەت بەو کەیسەش بەرپرسە باڵاکانى ڕیبات لە گەشتە دیپلۆماتەکانیان بۆ واشنتۆن "مەترسیی ڕۆڵى ئێران لەناوچەکە خستۆتە بەر باس و گفتوگۆ کردن". ئاشکراشیان کردووە "ڕژێمى ئێران  ئاستى چالاکییەکان و پێگەى خۆى لەو کیشوەرە بەرزتر کردووەتەوە، بە تایبەت لە تێوەگلانى لە پاڵپشتى بزووتنەوە یاخیبووەکان وەک پۆلیساریۆ". هەرچەندە پەیوەندییەکانى تاران و ڕیبات لە ئاداری 2009 ـەوە پچڕاون، بەڵام ماوە ماوە کێشەو ناکۆکی لە نێوان هەر وڵاتدا دروست دەبێتەوە، بە تایبەت لە پرسى کاروبارى ئایینى و پاڵپشتییە سیاسی و ئابوورییەکانەوە.

ئێران جگە لە دەستێوەردان لە کاروبارى ناوخۆیی وڵاتانى مەغریبى عەرەبی و باکووری ئەفریقا، دەستى لە زۆربەى وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست وەرداوە وەک "عێراق، سووریا، یەمەن و لوبنان".