شوڕای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان بە بۆنەی سالیادی شەهیدانی ژینگە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە
لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا. شوڕای ڕێکخراوە مەدەنییەکان داوا لە ژینگە دۆستان و چالاکانی مەدەنی دەکات، هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی شەهیدانی سەوزی کوردستان، دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان لەمەر کەمتەرخەمی دەسەڵات و بەرپرسان بۆ پاراستنی ژینگە بەرز بکەنەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:
"نامرن ئه‌وانه‌ی وا له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین"
بەیانییەی شۆرای رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بۆ یه‌که‌مین ساڵیادی کارەساتی گیانبەختکردنی شه‌هیدانی سه‌وزی ژینگه
ڕۆژی ٣ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، هاوڕێیان کاک "شه‌ریف باجوه‌ر" و کاک "ئومید کۆنەپۆشی"، دوو ئه‌ندامی لێهاتووی ئه‌نجومه‌نی چیای سه‌وزی مه‌ریوان و هه‌روه‌ها کاک "ڕه‌حمه‌ت حه‌کیمی نیا" و کاک "محه‌ممه‌د په‌ژوهی"، دوو لاوی تری دڵسۆزی شاره‌که‌مان له کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنی ئاگری دارستانه‌کانی مەریواندا گیانی بەرزیان فیدای ژینگه و خاکی کوردستان کرد. ئه‌وان بۆ هه‌تاهه‌تایی وه‌ک شه‌هیدانی سه‌وزی ژینگه له ڕۆح و زه‌ینی مرۆڤدۆستاندا ده‌مێننه‌وه
هاوڕێ "شه‌ریف باجوه‌ر" و هاوڕێ "ئومید کۆنەپۆشی"، دوو ئه‌ندامی لێهاتووی ئه‌نجوومه‌نی چیای سه‌وزی مه‌ریوان و چالاکانی بواری مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تیی شارەکەمان بوون. ئه‌م دوو هاوڕێیە نه‌ته‌نیا بۆ مه‌ریوان، به‌ڵکوو بۆ کوردستان و زاگرۆس بوونه هێمای خۆشه‌ویستیی ژینگه و دارستان. ئه‌وان نه‌ک هه‌ر وه‌ک ژینگه‌پارێز، به‌ڵکوو له ته‌واوی پرسه مرۆیی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا پێشه‌نگ بوون و بوێرانه به‌ره‌و ڕووی کاره‌ساته‌کان ده‌بوونه‌وه و عه‌شق و خۆشه‌ویستییان بۆ مرۆڤ و نیشتمان به دیاری ده‌هێنا
هه‌رچه‌ند گیانبه‌ختکردنی ئه‌م هاوڕێیانه کاره‌ساتێکی گه‌وره بوو، به‌ڵام به‌دڵنییایه‌وه گڕ و تینێکی تازەی به‌خشییه چالاکانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێز له کوردستان و مه‌ریواندا. ئێمه له کاتێکدا ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئه‌و هاوڕێیانه پیرۆز و به‌رز ڕاده‌گرین که تا ئێستایش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پێویست بۆ سڕینه‌وه‌ی گومانی شێوازی گیانبه‌ختکردنیان نەکراوە. هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێزلێنان له یاد و ڕۆحی نه‌مری ئه‌م ئازیزانه بەداخەوە سووتان و کاولکاریی دارستانه‌کانی کوردستان و زاگرۆس بەردەوام له په‌ره‌سه‌ندندایه و بێ به‌رنامه‌یی و کەمتەرخەمیی ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات له مه‌ڕ ئه‌م کاره‌ساته، سروشت و کۆمه‌ڵگای کوردستانی تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره کردووه. بێگومان تا کاره‌ساتی سووتان و کاولکاری ژینگه و دارستانه‌کان به‌رده‌وام بێت و ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگای پێوه‌ندیدار له‌مه‌ڕ ئه‌م قه‌یرانه که‌مته‌رخه‌م بن، ئه‌گه‌ری ڕوودانی کاره‌ساتی تری لەم چەشنە چاوه‌ڕوان ده‌کرێت
ئێمه وه‌ک شۆرای ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان، بە پێویستی دەزانین که هاوکات له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی سه‌وزی ژینگه، کاره‌ساتی سووتانی دارستانه‌کان بکه‌ین به پرسێکی گرینگی کۆمه‌ڵگا و به جیددی هه‌مووانی لێ ئاگادار بکه‌ینه‌وه. ئه‌وان له پێناو کێشهیەکدا گیانیان به‌خت کرد که هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه و یادکرنه‌وه‌یان به‌بێ باس و خواستی بنبڕکردنی ئه‌م کاره‌ساته، خه‌یانه‌ته به ڕۆح و ئامانجی ئه‌و شه‌هیدانه
ئێمه داوا دەکەین لە ته‌واوی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به پاراستنی ژینگه و دارستان وه‌فای خۆیان بۆ ڕۆحی ئه‌م ئازیزانه نیشان بده‌ن و ئیجازه نه‌ده‌ن هه‌لپه‌رستیی هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندیخواز و کولتووری نه‌شیاوی کۆمه‌ڵگا، ژینگه و دارستانه‌کانی کوردستان به‌ره‌و کاولکاریی زۆرتر ببات.
شۆرای ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان خوازیاره که ته‌واوی ژینگه‌دۆستان و چالاکانی مه‌ده‌نی هاوکات له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی سەوزی کوردستان، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌مه‌ڕ که‌مته‌رخه‌میی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان بۆ پاراستنی ژینگه به‌رز بکه‌نه‌وه.
شۆرای ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان به بۆنه‌ی یه‌که‌مین ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه له‌سه‌ر گڵکۆی هاوڕێیانی نه‌مری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی مه‌ریوان، به‌ڵین دووپات ده‌کاته‌وه که درێژه‌پێده‌ری ئه‌ندێشه‌ی سه‌وزی ئه‌وان بێت. ئێمه هەروەها ڕێز و خۆشه‌ویستیی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ئازیزانه ده‌که‌ین و بەجێی خۆی دەزانێن بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەم شەهیدانە، ٣ی خەرمانان بە ڕۆژی ژینگەپارێز ناودێر بکرێت.
دڵنیاین که لاوانی دڵسۆزی وڵات رێگای ئومید و شه‌ریف به‌گوڕتر له جاران درێژه ده‌ده‌ن. یادیان سه‌وز و ڕێگایان پڕڕێبوار.
شۆرای ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان
٣ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی