Skip to main content

ئەمەریکا بە نەوت پشتى ئێران دەشکێنێت

ئەمەریکا بە نەوت پشتى ئێران دەشکێنێت
ئێران لە پاش گەمارۆکان هەست بە لاوازی و بێدەسەڵاتى دەکات
کۆمارى ئیسلامى لە ڕێگەى پاشکۆکانییەوە شەڕى خۆى دەکات
posted onSeptember 16, 2018
nocomment

 

نێردەى هەمیشەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتى وڵاتەکەى نەوتى ئێرانى کردووەتە ئامانج و ئەمەیش کاریگەریی راستەقینەى لەسەر ئەو وڵاتە دەبێت.

 

لێدوانەکانى نیکی هایلی، لە میانەى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى فۆکس نیوزی ئەمریکى کە باسى لە هەنگاوەکانى واشنتۆن بۆ سزادانى تاران دەکرد. ڕوونیشی کردەوە "ئێران سووریای وێران کرد، دەبینین کە مەترسییان بۆ سەر ئیسرائیل هەیە و لە ڕێگەى بریکارەکانى لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست جەنگ بە وەکالەتى بەرپا کردووە".. "ئەوانە هۆکارى سەرەکیین بۆ کشانەوەمانە لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکان".

هایلی جەختى لەوەش کردەوە "ئەوان پارەیان بۆ ئێران دەگواستەوە و ڕێگەشیان داوە هەڵوێستى خراپ بنوێنێت، بۆیە ئێستا دووبارە سزاکانیان بەسەر ئەو وڵاتە سەپاندووە". هیمای بەوەش داوە "واشنتۆن لە ڕێگەى سزاکانیەوە، کەرتى نەوتى تارانى کردووەتە ئامانج، لەو رێگەیەوەش هەست بەکاریگەری ڕاستەقینەى سزاکانەوە دەکەن". نوێنەرە هەمیشەکەى ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت "ئێران ئێستا هەست بە لاوازی و بێدەسەڵاتى دەکەن، بەردەوامیش دەبن لە سزاکانیان تا بە یەکجاری پاڵپشتیەکانیان بۆ تیرۆریستان و پرسى مووشەکى بالیستى رادەگرن".