Skip to main content

ساغبوونەوەى تاوانى ئەندامێکى سوپاى پاسداران لە ئەمریکا

ساغبوونەوەى تاوانى ئەندامێکى سوپاى پاسداران لە ئەمریکا
AvaToday caption
posted onAugust 10, 2019
nocomment

▪️ماڵپەڕى وەزارەتى دادوەرى ئەمریکا

▪️ئۆفیسى پەیوەندییە گشتییەکان

▪️بەیاننامەى میدیایی ـ هەینى ٩ى گەلاوێژى ٢٠١٩

 

یاریدەدەرى دادوەرى گشتى لە کاروبارى ئاسایشى نیشتمانى، (جان سی دیمیرس ـ John C. Demers) و دادوەرى ئەمریکا (ئیریکا ئێچ. مەک دۆناڵد ـ Erica H. MacDonald) و (جان براون ـ John Brown) یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى بەشى دژە تیرۆریزمى ئێف.بی.ئاى و لێکۆڵەرى تایبەت (جیل سانبۆرن ـ Jill Sanborn) لە بەشى ئێف.بی.ئاى ـى مینیاپۆلیس ڕایانگەیاند؛ "نگار قەدسکانى" تەمەن ٤٠ ساڵ، بە هۆى بەشداریکردن لە پیلانى هەناردەکردنى نایاسایی تەکنەلۆژیاى کۆنتڕۆڵکراوى ئەمریکا بۆ ئێران، بە تۆمەتبار ناسێنرا.

قەدسکانى کە لە ٨ى دیسەمبەرى ٢٠١٥ى زایینى لەژێر چاودێریدا بوو، لە ساڵى ٢٠١٧ى زایینى لە ئوسترالیا دەستبەسەر کرا و یەکەم جار لە دادگاى ناوچەیی لە ٢٢ى ئاگۆستى ٢٠١٩ ئامادە و هەینیش لە بەرامبەر دادوەر (جۆن ئێن. ئیریکسۆن ـ Joan N. Ericksen) لە دادگاى ناحیەى مینەسوتا لە ویلایەتى مینیاپۆلیس ددانى بە تاوانەکەیدا نا.

بە پێى ددانپیانانى تۆمەتبارەکە، ئەو (قەدسکانى) لە ساڵى ٢٠٠٨ تا ٢٠١١ فەرمانبەرى تەنکەلۆژیاى (فناموج) بووە کە کۆمپانیایەکە لە تاران. لە ساڵى ٢٠٠٩، قەدسکانى لەگەڵ شەریکە تاوانەکەى "عەلیڕەزا جەلالى" و چەند کەس لە کۆمپانیاى پەیوەندیی ڕێگەى دوور (ئێس.دى.ئێن) و (بی.ئێچ.ئێن)، کۆمپانیاى (شەپۆلى سەوز ـ Green Wave Telecommunication, Sdn Bhn)یان بنیات نا، ئەم کۆمپانیایە لە کوالالامپوورى مالیزییە کە وەک پۆشەر و هۆکارێک بۆ شاردنەوەى فەنامەوج کارى کردووە.

وەک بەشێک لە پیلانەکە، قەدسکانى بە درۆ خۆى وەک فەرمانبەرى کۆمپانیاى شەپۆلى سەوز بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ناساندووە تا بتوانێت تەکنەلۆژیاى هەناردەکراو لە ئەمریکا بەدەست بهێنێت. بۆ بەدەستهێنانى ئەم بەرهەمانە، قەدسکانى و تۆمەتبارەکانى دیکە، کۆتاشوێنی مەبەست و دوابەکاربەرانى ئەم تەکنەلۆژییەیان ئاشکرا نەکردووە و شاردوویانەتەوە.

وەک بەشێک لە پیلانەکە، قەدسکانى بە بەرهەمهێنەران و فرۆشەرانىە ئەو تەکنەلۆژییەى ویستوویانە، ڕێککەوتننامەى کڕینى داوا کردوە و لەمەڕ کڕین و پێدانى کاڵاکان بە فرۆشەرە ئەمریکییەکان گفتوگۆى کردووە. کاتێک کە شەپۆلى سەوز لە مالیزى کاڵاکانى وەرگرتووە، دووبارە بەستەبەندى و بە شێوەى نایاسایی لە مالیزییەوە ناردوویانە بۆ فەنامەوج ناردوە لە تارانى ئێران.

بە تۆمەتى دابینکردنى ماڵى و مادى و تەکنەلۆژیا یا پشتیوانى دیکەى خزمەتگوزارى بۆ سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى، لە ساڵى ٢٠١٧ى زایینى، "فناموج" لە لایەن وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا خرایە نێو لیستەوە. جەلالی، شەریکى تۆمەتبار لە مانگى نۆڤەمبەرى ٢٠١٧ ددانى بە تاوانەکەیدا نا و لە مانگى مارسى ٢٠١٨ مەحکوم کرا. ئەم کەیسە، ئەنجامى بەدواداچوونەکانى ئێف.بی.ئای و ئۆفیسى بازرگانى ئەمریکایە بۆ جێبەجێکردنى هەناردەکردن و توێژینەوەکانى ئاسایشى نێوخۆ.