Skip to main content

پۆمپئۆ: خەڵکی ئێران شایستەی ئاشتی و ژیانێکى خۆشن

پۆمپئۆ: خەڵکی ئێران شایستەی ئاشتی و ژیانێکى خۆشن
AvaToday caption
posted onAugust 7, 2019
nocomment

مایک پۆمپیئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئامانج لە گەمارۆکان لاوازکردنی ڕژیمی ئێرانە، بەڵام ئەمریکا چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەیە هاوکاری خەڵکی ئێران و هاوسێکانی بکات بۆ ئەوەی بە ئاشتی و سەرکەوتن بگەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەروتاری ڕۆژی چوارشەممە ١٦ گەلاوێژ لە ڕۆژنامەی یو ئێس ئێس تودەی نووسی: دەوڵەتی ترامپ گوشارێکی بێوێنەی بە دوو مەبەست خستووەتە سەر ئێران. یەکەم بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی دەستی کورت بکرێتەوە لەو پارانەى بۆ درێژەدان بە کارە تێکدەرانەکانی پێویستیەتی و دووهەم بۆ ئەوەی خامنەیی بە مەبەستی وتووێژ بۆ گەیشتن بە ئاشتیەکی بەردەوام بێنێتە سەر میزی وتووێژ.

پۆمپئۆ لە درێژەدا گووتویەتی: ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەبێ وڵامدەرەوەی چوار پرسی چارەنوسسازی بەرنامەی ئەتۆمی، پەرەدان بە بەرنامەی مووشەکی و چەکی کۆمەڵکوژ، پشتیوانی ڕژیمی ئێران لە گرووپە تیرۆریستییە بریکارەکانی و دەستبەسەرکرانی نایاسایی و ڕەفتاری نەگونجاو لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەمریکایی بێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسیویەتی: پێش ئەوەی گەمارۆکان بگەرێنەوە سەر ئەو وڵاتە و گوشارەکان زیاتر بکەین، کۆماری ئیسلامی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەرجام سەرقاڵی زیادکردنی چالاکییە تێکدەرانەکانی بوو.

پۆمپئۆ ڕایگەیاندووە: پشتیوانی ماڵی، سەربازی و فێرکاری ڕژیمی ئێران لە حوسییەکان لە یەمەن، پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە دەسەڵاتی زاڵ لە سوریە و کەڵکوەرگرتنی ئێران لە حزبوڵلا بۆ شەڕ لەگەڵ دراوسێکانی لە لوبنان بەشێکن لە هەوڵە ناسەقامگیرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە.

مایک پۆمێئۆ لە درێژەدا گووتویەتی: گوشارەکانی ئەمریکا ئەو سێ ڕەوتەی پێچەوانە کردووەتەوە. لە سەردەمی درووستکردنی گوشارەکان، ڕژیمی ئێران و بریکارەکانی لاوازتر بوونە. میلیشیاکانی ئێران وەک جاران پوڵیان نییە و بودجە سەربازی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩دا ٢٨ لەسەد کەمی کردووە و ١٧ لەسەدی ئەو بودجەیە دەدرێ بە سوپای پاسداران.