Skip to main content

ڕژێمی ئێران بێ هیوایە لە بەربژێرە دیموکراتەکانى ئەمریکا

ڕژێمی ئێران بێ هیوایە لە بەربژێرە دیموکراتەکانى ئەمریکا
AvaToday caption
posted onAugust 5, 2019
nocomment

"هەواڵدەری فارس" کە سەر بە سوپای پاسدارانە، لە ماڵپەڕەکەیدا باسی ئەنجامی ڕێککەوتنی بەرجامی لە ئەگەری هاتنە سەرکاری سەرکۆمارێکی دیموکرات لە ئەمریکا کردووە.

بە پێ ڕاپۆرتی ئەم هەواڵدەرە "ئەگەرچی زۆر کەس لە نێوخۆ پێیان وایە کە سەرکۆمارێکی دیموکرات بە واتای بووژانەوەی بەرجامە، بەڵام قسەی پاڵێوراوان پیشان دەدا کە ئەوانیش بە بیانووی جۆراوجۆر بەدوای گۆڕینی ڕێککەوتنەکەن."

ئەم هەواڵدەرە ئاماژەکردن بە قسەکانی جۆ بایدن و بێرنی سێندێرز لەمەڕ رێککەوتنی بەرجام و درێژکردنەوەی سنوورداریەتی بەرجام و بەرتەسککردنی دووبارەی چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەکە، باس لەوەش دەکا "تاقمێک لە پاڵێوراوانی دیموکرات بەم بیانوویە کە چۆن ئەمریکا ماوەیێک لە ڕێککەوتنەکە نەبووە بانگەشەی ئەوە دەکەن دەبێ ماوەی سنوورداریەتییەکانی بەرجام درێژتر ببێتەوە، لە کاتێکدا بێجگە دوو مانگی ڕابردوو ئێران لەهەموو ئەم ماوەیە کە ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە ئەتۆمییەکە کشاوەتەوە، بەڵێنییەکانی جێبەجێ کردووە."

باسکردن لە جێبەجێکردنی بەڵێنییەکانی بەرجام لە کاتێکدایە کە ماوەیێک لەمەوپێش کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند لەکاتی دەسپێکردنی بەرجامەوە تا ئێستا چەندین تەن یۆرانیۆمی دەوڵەمەندکراوى بەرهەم هێناوە کە لە ئاستی ڕێگەپێدراو زۆر زیاتر بووە و ئەمەیش پێشلکردنی بەڵێنییەکانی بەرجامی بووە بە ئاشکرایی.

کۆماری ئیسلامی کە لە دۆخێکی ئابووری زۆر خراپدایە و لە کۆمەڵگای جیهانی نێودەوڵەتی بە تەواوی دابڕاوە، ئێستا دەزانێ کە پشتبەستن بە دیموکراتەکانیش ئەوەندە قورس و قایم نییە تا لەم دۆخە ڕزگاری بکا.