Skip to main content

بۆکس ڕێگەیەکە بۆ سڕینەوەى دڕندەیی داعش لاى کچە ئیزیدییەکان

بۆکس ڕێگەیەکە بۆ سڕینەوەى دڕندەیی داعش لاى کچە ئیزیدی
AvaToday caption
ژنانی ئیزدی بە یارى بۆکسێن چارەی کێشە جەستەیی و دەروونییەکانیان دەکەن
posted onAugust 3, 2019
nocomment

ژنانی ئیزدی پێنج ساڵ پاش کۆمەڵکۆژی و ئەزیەت و ئازار و دەسدرێژی سێکسی بۆسەریان لە لایەن داعشەوە، ئێستا لە خەریکى یارییەکانى بەرگرى و بۆکسن تا ڕابردووی تاڵی خۆیان لە بیر بەرنەوە و متمانەبەخۆیان بدۆزنەوە.

یانەی "خۆشکانی بۆکس" گەڵاڵەیێکە بۆ بەهێزکردنی ژنان و کچانی ئیزدی کە ٦ مانگ لەمەوپێش لەلایەن ڕێکخراوەی گوڵی نیلووفەرەوە لە هەرێمی کوردستان دامەزرێنراوە و دەستی بەکار کردووە. ڕێکخراوەی گوڵی نیلوفەر ڕێکخراویێکی مەدەنی بەریتانییە. ئێستا لە هۆڵێکی کەمپی ڕوانگە، ژنان و کچانی ئیزدی لە حەفتەیەکدا پێنج ڕۆژ و هەر ڕۆژەى بۆ ماوەى دوو کاتژمێر کۆ دەبنەوە و مەشق و ڕاهێنان دەکەن. زۆربەی ئەم ژنانە ماوەیێک لە بەندی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام کە بە داعش ناسراوە، بوون و تووشی ئازار و ئەزیەتییەکی زۆری جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە.

ئەگەرچی بۆکس تەنیا وەرزشی یانەی "نیلووفەری ئاوی" بۆ کچان و ژنانی ئیزدی کەمپی ڕوانگە نییە، بەڵام وەرزینێکە کە لایەنگری لە هەموو جۆرەکانی دیکەی وەرزینی ئەم یانەیە زۆرترە، ڤیان ئەحمەد بەڕێوەبەری ناوچەیی بەرنامە و پلانە ناوچەییەکانی ڕێکخراوەی مەدەنی نیلووفەری ئاوی دەڵێ " ئێمە پێمان وابوو وەرزینی بۆکس، ڕێگایێکی زۆر باش بۆ بەهێزکردنی ژنانی ئیزدی لەبواری جەستەیی و دەروونییە."

حۆسنا سەعید یووسف یەک لە قوتابیانی ئەم یانەیە دەڵێ: "کاتێ کە خەریکی ڕاهێنانى بۆکسم، خەم و دڵەڕاوکێم دێتەوە بیر و هەوڵ ئەدەم لە ڕێگای ئەو گورزانەی کە لە کیسەبۆکسەکەی دەدەم، خۆمیان لێ دەرباز بکەم." حۆسنا و بنەماڵەکەی لە کاتى هێرشی تیرۆریستانى داعش بۆ سەر گوندەکەیان لە شەنگال، لە کەمپی ڕوانگە دەژین. ئەوان کاتێ زانییان داعش نزیکیان بووەتەوە، بەرەو چیاکانى شەنگال هەڵاتن و پاش یەک حەفتە خۆیان لەو کەمپە دۆزییەوە و لەوێ نیشتەجێ بوون.

حۆسنا کە کچێکی ۱٨ ساڵانە دەڵێ هەمووکات هۆگری وەرزین بووە. ئەو دەڵێ هەر لە سەرەتای میرمنداڵییەوە لەگەڵ مامی لە ژوورێکی ماڵەکەیان کە کردبوویانە هۆڵی جوانکاری، ڕاهێنانى هەڵگرتنى قورسایی دەکرد، بەڵام حوسنا ئێستا بڕوای وایە کە بۆکس شتێکی دیکەیە. ئەو کە هیوایەتیەتى ببێتە پزیشک دەڵێ "هیچ کات نامهەوێ واز لە یارى بۆکس بێنم."

لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا تاقمێک لە کچانی قوتابی ئەم یانەیە خولی ڕاهێنەرییان تێپەڕاند تا بتوانن لە کەمپەکانی دیکەی ئەم ناوچەیە بۆ ژنان و کچانی ئیزدی پۆلی ڕاهێنانی بۆکس بکەنەوە. حۆسناش لە کەمپەکەیان، ڕاهێنەری بۆکسە.

بۆکس

بۆکس ٢

بۆکس ٣

بۆکس ٤

بۆکس ٥