Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى بە ١٠٤ ملیۆن دۆلار سزا درا

کۆمارى ئیسلامى بە ١٠٤ ملیۆن دۆلار سزا درا
دادوەر: ئێرانییەکان لەبەرامبەر تۆمەتەکەدا بەرگرییان لە خۆیان نەکردووە، بۆیە دادگا بۆى دەرکەوت سوپاى پاسداران دەستى هەبووە لەو کارەساتەدا
تەقینەوە گەورەکەى کۆمەڵگەى خوبرى سعودیە بەسەر سوپاى پاسداراندا ساغ بووەوە
posted onSeptember 13, 2018
nocomment



دادگایەکى ویلایەتە یەکگرتووەکان ئێرانی بە 104.7 ملیۆن دۆلار سزا دا پائ ئەوەى تۆمەتى هێرشى تیرۆریستى لە کۆمەڵگەى خوبرى شارى زەهرانی ڕۆژهەڵاتى سعودیەى بەسەردا ساغ بووەوە.

 

دادگا ئەمریکاییەکەى ڕایگەیاندووە "سوپاى پاسداران دەستى لە تەقینەوەى ئەو کۆمەڵگەیەى شارى سعودیە هەبووە، کە ساڵى 1996 بە بارهەڵگرێکى بۆمبرێژکراوە تەقیوەتەوەو  19 سەربازی تێدا کوژراوە". بریل هۆڵ، دادگاى ئەو وڵاتە ڕوونیشی کردۆتەوە "سوپاى پاسداران و کۆمارى ئیسلامى بەرامبەر ئەو تۆمەتانە بەرگرییان لە خۆیان نەکردووە، بۆیە بڕیارەکەش لە بەرژەوەندی داواکاران بووە".

لەلایەن خۆیەوە بۆڵ جاستۆن، پارێزەری داواکاران ئاماژەى بەوە داوە "بریکارەکانى خۆشحاڵن بە بڕیاری دادگا و ئێستا هەست بە ئاسوودەیی دەکەن لە سزادانى ئەنجامدەرانى تەقینەوە تیرۆریستییەکە". تەقینەوەکەی سعودیە بووە هۆى داڕمانى باڵەخانەیەکى هەشت نهۆمى و، دروستکردنى چاڵێکى 35 پێی کە پانییەکەى 85 پێ بوو.

ئەو کۆمەڵگەى خوبر، ژمارەیەکى زۆری سەربازی بیانى تێدا جێگیر کرابوون و، جگە لە کوژرانى ئەو ژمارە سەربازە سەرووى 400 کەسى دیکەى ناسنامە جیاجیاى نێو کۆمەڵگەکە بریندار بوون. سەرەتاش پەنجەى تومەت ئاراستەى حیزبوڵای لوبنانى کرا کە سەر بە ئێرانە، بەڵام لەکاتى دادبینی ئەو دادگاییە لە ساڵى 2001 لە ویلایەتى ڤێرجینیا داوای قەرەبووکردنەوەى خێزانى قوربانیان کردووە.

جگە لەو سزا پێبژاردنە بڕیارێکى دیکەی ئەمریکا لە ساڵى 2007 بۆ خێزانى سەربازە ئەمەریکییەکانی دەکردووە، بەوەى بە 254.4 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بکرێنەوە.