له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له تۆماركردنی چوار كه‌سایه‌تی عێراقی له لیستی سزا‌كانیدا، نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی حكومه‌تی به‌غدا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی لێنیشتووه به‌وه‌ی ئه‌ویش یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی واشنتۆن به‌نیازه بیخاتە نێو لیستی سزاكانییەوە.
ده‌نگۆیه‌كی زۆر له‌نێو دامه‌زراوه بڕیاربەدەستەکانی ئه‌مریكا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه بڕیاره چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیکەى عێراقى بەتایبەت کەسایەتییە دیارە سیاییەکانی به‌غدا بخرێنه نێو لیستی سزاكانی واشنتۆن، بۆیە له‌پاڵ مالیكی، فالیح فه‌یازى ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی، خه‌میس خه‌نجه‌ری سیاسه‌تمه‌دار و بزنسمانی سوننه‌كان، ناویان هێنراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مالیكی ڕێبه‌ری فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسایه و له كۆی ٣٢٩ كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی ٢٥ كورسییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه‌و، له‌چه‌ندین كه‌یسی پێشڵكردنی مافی مرۆڤ و، گه‌نده‌ڵیی دارایی تێوه‌گلاوه.
چاودێرانی به‌غدا پێیان وایە "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هەیه مالیكی به چه‌ندین كه‌یس تۆمه‌تبار بكرێت، هه‌موو تۆمەتەکانیش بۆ خوولی دووەهمی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌نێوان ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ ده‌گه‌رێته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ده‌رچوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق کە بۆشاییه‌كی ناوخۆیی ئەمنى دروست كرد".
خەمیس خەنجەر
هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر، به به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دژی نه‌یارانی سیاسی له شێعه و سوننه و كورده‌كان تۆمه‌تبار كراوه و به‌رپرسیشه له ونبوونی داهاتی نه‌وتی عێراق. به گووته‌ی چاودێران "داهاته‌كه به ملیاره‌ها دۆلاری ئه‌مریكی ده‌خه‌مڵێندرێ له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی حوكمڕانیدا"، به‌ڵام گه‌وره‌ترین تۆمه‌تباركردن كه بهنیوچاوانی مالیكییه‌وه نووساوه "به‌رپرسیاریەتی ڕاسته‌وخۆی داگیركردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراقه به‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش له هاوینی ٢٠١٤، كه چه‌ندین هاووڵاتی كه‌مینه‌ی ئیزدییهكانی شه‌نگال قه‌تلوعام کران و بە هەزاران کچ بە کەنیزى بران و تا ئێستاشى لەگەڵدا بێت چارەنووسى زۆرێکیان دیار نییە و کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت و له‌پاڵ ئه‌وانیشدا توركمانه شێعه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر كۆمه‌ڵكووژ كران"، جگه له‌وانیش ملیۆنه‌ها كه‌سی سوننه له ناوچه‌كانیان ده‌ركران.
ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی مرۆڤایه‌تی، ڕاپۆرته‌كان باسی وێرانبوون و تێكچوونی ژێرخانی شاره عێراقییهكانیشیان كردووه كه چ له‌كاتی داگیركردنی داعش و چ پاش ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوه، ڕوویانداوه. مالیكی، كه‌هاوكات ئه‌مینداری گشتیی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه له عێراق، به‌ئاشكرا مه‌ترسییه‌كانی خۆی له راپۆرته ئه‌مریكییه‌كان نیشان داوه، به‌تایبه‌ت له پرسی "په‌یوه‌ندییه‌كی دارایی گوماناوی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی ئه‌مریكا کە له‌پاش كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان دروستی كردووه".
مالیكی له خوولی دووه‌می حكومدارییهكهیدا په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵێكی خانهنیشكراو هه‌بووه و، له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی به‌رتیل ڕێگه‌ی كاركردنی بۆ ئه‌و كۆمپانیایه خۆش كردووه. له‌و باره‌یه‌وه‌ش گووتبووی "ئەوه به ئامانجكردنێكی سیاسییه و، ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه نێو سزاكان". پێی وایه "دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كانی ئهمریكاو، تۆمه‌تباركردنی به‌گه‌نده‌ڵی، له كاته نزیكه‌كان، ته‌نها مه‌به‌ست لێی تێوه‌گلانی كه‌سایه‌تییه نیشتیمانییه‌كانه به سزاكانی ئه‌مریكا".
شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسییه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه "ئه‌وان دژی هێزو سه‌پاندنی فه‌رمانڕه‌ویی نێوده‌وڵه‌تین له‌سه‌ر حكومه‌ت و كه‌سایه‌تییه سیاسییه سه‌ربه‌خۆكان". ڕێبه‌ره‌كه‌ی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بە "چه‌واشه‌كاری" وه‌سف ده‌كات، سووره له‌وه‌ی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیی و یاسایی ناسراوی نییه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ماڵپه‌ری (ده‌یلی بێست)ـی ئه‌مریكی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له دوای به‌دواداچوونێكی فراوانی خۆی، گه‌یشتووەته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی "مالیكی به‌خۆی له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نزیكه‌وه پاره‌ی له فرانك هیلمیك، ژه‌نه‌راڵی خانهنیشینكراوی ئه‌مریكی وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی چوار سه‌ربازگه‌ی گرنگی عێراقیی وه‌ربگرێت".
مالیکیش، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رتیله‌ی وه‌ریگرتووه، دژی زۆربه‌ی كۆمپانیا ڕكابه‌ره‌كان وەستاوەتەوە و نه‌یهێشتووه وه‌به‌رهێنان له‌ناوخۆی وڵاته‌كه بكه‌ن. به‌جۆرێكیش بووه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ژه‌نه‌راڵ هیملیك و مالیكی زۆر پته‌و بووه، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی ٢٠١١.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت وه‌زاره‌تی خه‌زێنه هاوشێوه‌ی خستنه‌ڕووی ناوی چوار كه‌سی سزا درا و به‌منزیكانه قۆناغێكی نوێی كه‌سایه‌تییه‌كان بخاته نێو لیستی سزاكانی. سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ سزاكانی ئه‌مریكا به سزادانی ئه‌و چوار كه‌سایه‌تییه، هانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی داوه، لیستێكی نوێ ئاماده بكات، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان كه‌سایه‌تییه‌كانی ڕیزی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی سیاسی تێ بكات".
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه فالح فه‌یازی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی له حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیران، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی لیستەکە بێت. له پاڵ ئه‌ویشدا، خه‌میس خه‌نجه‌رى کەسایەتى سیاسیی سووننە و بزنسمان و سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی سیاسی لە نێو لیستەکەدایە، به‌ڵام ئه‌و كه‌سایه‌تییه كه‌وتووەته خۆ و خه‌ریكی چاوپۆشیكردنه له كه‌یسه‌كه‌ی.
مالکى و خامنەیی
ئه‌گه‌ر كلدانی و پارێزگاری پێشووی سه‌لاحه‌دین گاڵته‌یان به سزاكانی ئه‌مریكا بێت به بیانووی ئەوەى هیچ وه‌به‌رهێنان و پاره‌یه‌كیان له بانكه‌كان نییه، به‌ڵام پرسه‌كه بۆ مالیكی و خه‌نجه‌ر به جۆرێكی دیكه‌یه. چونكه كه‌سایه‌تییه سوننهكە له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنانی دارایی و ئابووری هه‌یه و مالیكیش خاوه‌نی چه‌ندین كۆمپانیا و بانكی ئه‌هلییه له عێراق. چونكه هه‌ر سێ كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی به‌غدا، خاوه‌نی چه‌ندین تۆڕی دارایی و نێوده‌وڵه‌تین، به سزادانیان جگه له سه‌رمایه‌كانیان، جموجۆڵهكانیشیان کەم و کورت دەکرێنەوە و ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه.
چاودێرێكی سیاسی به دووری نازانێت "مالیكی سه‌رجه‌م موڵك و پاره‌كانی خستبێته ژێر چاودێری ڕژێمی ئێران و حیزبوڵای لوبنانی"، بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزن له هەر جۆرە ئه‌گه‌رێكی له‌و شێوه‌یه. هاوكات بتوانرێت ته‌نها زیانه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی بانكی ناوه‌ندی عێراقی بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ناوی خرایه نێو لیستی سزاكان.
هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی سەرۆکەکەى ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌من و خۆشی له‌ده‌سه‌ڵات دوور خراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی شاراوه هێشتا ماوه، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌پۆسته هه‌ستیاره‌كان جێگیری كردوون، وه‌ك پارێزگاری بانكی ناوهندو، چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی دیكه. بۆیه به‌خستنه نێو لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه، ده‌رگای گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له عێراق دادەخرێت كه مالیكی ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات.
له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ترسی ئه‌وه‌ی پرسه‌كه بگاته دادگاییكردنی، مالیکى به‌ره‌و ئێران هه‌ڵات، به‌ڵام ڕژێمی تاران له ڕرێگه‌ی فشاره‌كانی توانی سینارۆكه بگۆرێت و، بیگه‌رێنێته‌وه بۆ به‌غدا. نوری مالیكی تا ئێستاش له پاڵ كاریگه‌رییه سیاسییه‌كه‌ی به گه‌وره‌ترین سیمبولی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێری له‌عێراق داده‌نرێت، به‌جۆرێك پڕۆسه‌كه‌ی شێواندووه، هیچ حكومه‌تێك به‌ئاسانی ناتوانێت چاره‌سه‌رییان بكات.