Skip to main content

تورکیە ڕازى نییە بە پێشنیارى ئەمریکا لەسەر درووستکردنی ناوچەی ئەمن

تورکیە ڕازى نییە بە درووستکردنی ناوچەی ئەمن
AvaToday caption
posted onJuly 25, 2019
nocomment

وەزیری دەرەوەی تورکیە ڕایگەیاندووە لەمەڕ پرسی درووستکردنی هەرێمی ئارام لە سنوورەکانی سوریە ئێمە دەخافڵینێ و پێشنیارەکانی ئەمریکا لەو ئاستەدا نین تورکیە پێیان ڕازی بێت.

چاوش ئوغڵو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا بە ڕێککەوتن نەگەن ئەوە هێرشی سەربازی دەکەنە سەر یەپەگە و لەسەر ئەوە سوورن. ئوغڵو گووتویەتی ئەمریکا دەیهەوێ هێزی هاوبەش چاوەدێری ئەو سنورانە بکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیە سەبارەت بە ویستەکانی دەوڵەتی تورکیە گووتویەتی بۆ ئانکارا گرینگە پانتای ئەو هەرێمە چەند دەبێ، ئاخۆ یەپەگە لەو هەرێمە دەردەکرێت؟ و لە کۆتاییدا کێ کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیە دەکات. ئێمە پێشتر بڕیاری هێرشمان هەبوو بەڵام لە سەر ویستی ترامپ هێرشەکەمان ڕاگرت، ئیستا سەبری ئێمە تەواو بووە و هەڕەشەکان زیاتر دەبن.

چاوش ئوغلو لە کۆتاییدا گووتویەتی ئەگەر ئیمە و ئەمریکا بە ڕێککەوتن نەگەین، وەک تورکیە هەرچییەک پێویست بێت دەیکەین.