باڵیۆزی کۆمارى ئیسلامی لە بەغدای پایتەختى عێراق پاڵپشتى لە هاوپەیمانیەتییەکەى دەوڵەتى یاسا و فەتح و چەند لایەنێکى سیاسی دەکات.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی تاران لە بەغدا، لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە داوە "وڵاتەکەى لەگەڵ هەردوو کوتلەى دەوڵەتى یاسا، (کە نوری مالیکی سەرۆکایەتى دەکات) و هاوپەیمانى فەتح (کە هادی عامری سەرۆکى رێکخراوى بەدر و سەرکردەى میلیشیاکانى حەشدی شەعبی سەرۆکایەتى دەکا) دەوەستێت". خۆشحاڵى وڵاتەکەشى نیشان داوە لە سازدانى یەکەم دانیشتنى خوولى چوارەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق.
مەسجدى و عامرى
مەسجدی، ئومێدەوار بووە بە خێرایی حکومەتى نوێی فیدراڵ پێک بهێنرێت و لە لایەن هاوپەیمانییەکەى مالیکی ـ عامری ـەوە ئەنجام بدرێت.
مەسجدى و مالکى
باڵیۆزەکەى تاران پێی وایە "ئەو حکومەتەى ئەوان پێکی دەهێنن، دەبێتە بردنەوەى میحوەری بەرەنگاری ئیسلامی". بەشێکى دیکەى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەى مەسجدی، پرسى ئابوورى هاوبەشى بەغدا و تاران باسێکى گەرم بوو و مەسجدى سووریش بووە لەوەى "سزا ئابوورییەکان، کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕی هاوبەشى نێوان هەردوو وڵات ناکات".