Skip to main content

گرووپی کەتائیبی حیزبوڵا: ناڕازییانی بەردەرکی باڵیۆزخانەی بەحرەین ئەندامی ئێمە بوون

گرووپی کەتائیبی حیزبوڵا: ناڕازییانی بەردەرکی باڵیۆزخانەی بەحرەین ئەندامی ئێمە بوون
AvaToday caption
posted onJune 30, 2019
nocomment

 

بەرپرسێکی گرووپی "کەتائیبی حیزبوڵا" کە گرووپێکی ملیشیایی سەر بە ئیرانە دەڵێ زۆربەی بەشداربووان لە ناڕەزایەتی بەردەرکی باڵیۆزخانەی بەحرەین لە عێراق ئەندامی ئەو گرووپە بوون.

 

بزووتنەوەی کەتائیبی حیزبوڵا یەکێک لە گرووپە ملیشیا شیعەکانی سەر بە حەشدی شەعبیە. جەعفەر حوسەینی، وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵا بە هەواڵدەری ئاسۆشیتدپرێسی گووت: نازانین چ کەس یان کەسانێک هێرشیان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەکە.

جەعفەر حوسەینی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی بەحرەینی بە مافی سرووشتی ناڕازیان زانی و گووتی: ئەوان بەو شێوە ڕقی خۆیان بەرامبەر بە بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی ناسراو بە سەوداى سەدە کە بە دەستپێشخەری ئەمریکا لە بەحرەین بەڕێوەچوو، دەربڕیوە.

کەتائیب

بە پێی قسەکانی حوسەینی، وتەبێژی گرووپی کەتائیبی حیزبوڵا لاینگرانی ئەو گرووپە هێرشیان نەکردووەتە سەر باڵیۆزخانەی بەحرەین. هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی پێوەندیدار بە چارەسەری کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین، گرووپێک شەوی پێنجشەممە شەشی پووشپەڕ لە بەرامبەر باڵۆزخانەی بەحرەین لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.

ڕاپۆڕتەکان باس لەوە دەکەن ناڕازییان چوونە نێو بینای باڵیۆزخانەی بەحرەین و ئاڵای ئەو وڵاتەیان هێناوەتە خوار.