Skip to main content

قاسم سولەیمانى هەڕەشەى مەرگ لە سەرکردە عێراقییەکان دەکات!

قاسم سولەیمانى هەڕەشەى مەرگ لە سەرکردە عێراقییەکان دەکات!
قاسم سولەیمانى گوتوویەتى هەرکەس لەگەڵ هاوپەیمانى فەتح و حەشدى شەعبی و دەوڵەتى یاسا نەکەوێت، لەنێو دەبرێت
کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت هاوپەیمانییەک لە عێراق دابمەزرێت کە لەبن دەستى خۆیدا بێت
posted onSeptember 1, 2018
nocomment

 

سەرچاوەیەکى سیاسى عێراق بە سکاى نیوزى گوتووە "قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودسى ئێرانى، هەڕەشەى تیرۆر و کوشتن لە چەندین سەرکردەى سووننە مەزهەبی عێراقى دەکات".

 

بە پێى ڕاپۆرتەکەى سکاى نیوزى هەرەبی، قاسم سولەیمانى بە شێوەیەکى ئاشکرا بە سەرکردە عەرەبە سوونییەکانى گوتووە ئەگەر بچنە نێو هاوپەیمانی موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادییەوە، ئەوا دەکوژرێن. بە قسەى سەرچاوەیەک لە دەوڵەتى عێراق، ئامانجى سولەیمانى بەرگرتنە لە دروستبوونى هاوپەیمانیەتییەکى سەربەخۆى شێعى لە عێراق و هەوڵ دەدات گرووپە شێعەکانى سەر بە وڵاتەکەى وەک هاوپەیمانى فەتح و حەشدى شەعبی و دەوڵەتى قانوون پێکەوە گرێ بدات و هاوپەیمانیەتییەکیان لێوە دروست بکات.

 

هەوڵى قاسم سولەیمانى بۆ خۆتێهەڵقورتاندنە نێو کاروبارى سیاسى عێراق، بە مەبەستى شکاندنەوەى ئەو قۆناغە هەستیاری بەردەم ئەم وڵاتەیە لە بەرژەوەندى کۆمارى ئیسلامى و بەمەیش بەر بە گەمارۆ ئابوورییەکانى سەر ئێران بگرێت کە لە لایەن ئەمریکاوە خراوەتە سەری. قاسم سولەیمانى هەوڵ دەدات سوود لە عێراق بۆ دەورلێدانەوە لە گەمارۆ ئابوورییەکان وەربگرێت.

 

زۆرینەى تەقینەوەکانى عێراق لە ناوچە سووننینشینەکان، لە لایەن بەکرێگیراوانى سوپاى قودس و لە ژێر ناوى ئەلقاعیدە ئەنجام دەدرێن.