Skip to main content

خەمخۆرانى خەڵک یا کۆماری ئیسلامی

نامەی کراوەی کۆمەڵێک لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای فەزای مەجازی
AvaToday caption
نامەی کراوەی کۆمەڵێک لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای فەزای مەجازی
posted onJune 20, 2019
nocomment

 

لەم نامەیەدا ۱۷ هۆکار بۆ ئەوەی کە دەبێ کۆتایی بە فیلتەرکردنی تلگرام و سیاسەتە نوێیەکان بۆ سنوورداریەتی تلێگرام بێت، هاتووە کە زۆربەیان لەبەرژەوەندی ڕژێمی ئێراندایە نەک خەڵکی ئێران.

 

نووسەرانی ئەم نامەیە، درێژەدان بە فیلتەرکردنی تلێگرامیان هۆکاری بشێوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەڵکوەرگرتنی هەلپەرەستان و چالاکی ئازادانە بۆ پەرەپێدان بە دەنگۆیان زانیوە. هەروەها لەم نامەدا هاتووە کە فیلتەرکردنی تلێگرام، زانیارییەکانی خەڵکی دەخاتەبەردەستی ئەو کۆمپانیانەی کە خاوەنی فیلتەرشکێنن و ئەمەش خەڵک تووشی کێشە دەکا.

فیلتەرکردنی تلێگرام سەرەڕای ئەوەی کە تێچوویێکی زۆری بۆ ڕژێمی ئێران هەیە و نەشیتوانی خەڵک بەرەو پەیامنێرە نێوخۆییەکان ڕابکێشێت، دەبێتە هۆی ئەوەی کە کونتڕۆڵکردنی زانیارییەکانی خەڵکیش دژوار و تا ڕادەیێکی زۆر مەحاڵ بکاتەوە.

پێدەچێ لەم نامەدا زیاتر لەوەی کە بینەری دڵەڕاوکێ بۆ دۆخی خەڵک بین، دڵەڕاوکێ ئەوە هەیە کە زانیارییەکانی خەڵک دەکەوێتە بەردەستی کامە دامەزراوە.

شایانی باسە بەوتەی وەزیری پەیوەندییەکان لە ئێراندا بەربڵاوترین و دژوارترین فیلتەرکردن لە ئارادایە و خەڵکیش لە بەهێزترین فیلتەرشکەنگەل کەڵکوەردەگرن، واتە سیاسەتی فیلتەرکردن لە ئێراندا شکستی هێناوە.