Skip to main content

شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان ۱٤٪ گرانتر دەبن

تکاێە بڵاوی بکەنەوە....  ئاگاداریێک لە لاێەن بنەماڵەی زارا موحەمەدیەوە،  بو هەمۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئێران و جیهان، هەمو ڕێکخراوەکانی مافی مروڤ و بەشەر دۆستەکان.  هەروا کە ئاگادارن بو ماوەی ۱۷ ڕۆژە زارا موحەمەدی لە لاێەن دەزگا ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێتاوان و ناڕەوا دەسبەسەر کراوە وە تا ئێستا هوکاری دەسبەسەر کردنەکەی ڕانەگەێندراوە. ئێمە وەکو بنەماڵەی زارا ڕایدەگەێنین کە زارا موحەمەدی هیچ جورە پەێوەندی، ئەندامەتی یان تێکوشانی نیە لە گەڵ هیچ حێزب و لاێەنی سیاسی نە لە کوردستان و نە لە ئێران. ب
AvaToday caption
posted onJune 9, 2019
nocomment

 

گرانبوونی پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک ماوەی یەکساڵ لەمەو پێش بەشێوەی ڕۆژانە دەستیپێکرد و سفرەی بنەماڵەکانی ئێرانی لە گۆشت، ماسی، میوە و شیر و بەرهەمەشیرەمەنییەکان بەتاڵ کردەوە.

 

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەسازی شیرەمەنی ئێران بە هەواڵدەری ئیرنای گوتووە: زیادبوونی بەهای بەرهەمەشیرەمەنییەکان لەلایەن ستادی پاراستنی بازاڕەوە پەسەندکراوە و ڕێژەکەی کە ۱٤ لەسەدە، ڕاگێنراوەتە کارخانەکان.

لە ئێستادا ۹۷٪ لە بازاڕی شیر هی کەرتی تایبەتە. سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یەکێتی شیرەمەنی ئێران گوتوویە: کێشەی سەرەکی ئێمە هەبوونی هەندێ ڕانت لە پێترۆشیمییەکانی حازر لە بورسە کە بە دولاری ٤۲۰۰ تمەنی دەوڵەتی ، مادەسەرەکییەکانی خۆیان دابین دەکەن، بەڵام بەرەهەمەکەیان بە سێ یان چوار ئەوەندەی بەهاکەی دەفرۆشنە پیشەسازییەکان.

١٤%

ئەم شێوە پاساوکردنانەی گرانبوونی پێداویستییە سەرەکییەکان بەردەوام لە کۆماری ئیسلامی بووە تا وڵامی ڕوون بۆ هیچ کارێکیان بەخەڵک نەدەن و خەڵک بۆ دۆخی ناسەقامگیری بازاڕ و گرانبوونی لەڕادەبەدەری شتومەکەکان بە تاوانبار دانێن. لە کاتێکدا سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی لەنێوخۆ و دەرەوەی ئێران و ئاستی بەرزی گەندەڵی هۆکاری سەرەکی هەموو کێشەکانە.

ئێستاش زیادبوونی ۱٤٪ی بەهای شیرەمەنی لە کاتێکدایە کە پێشتر سفرەی بنەماڵەکانی ئێرانی بەهۆی گرانبوونی ئەم مادەیە و ئاستی خواری مووچەکان، لە بەرهەمەشیرەمەنییەکان بەتاڵ بووەتەوە. چەند ڕۆژ لەمەو پێشیش ناوەندی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕێژەی خواری خواردنەوەی بەرهەمە شیرەمەنییەکانی لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە لە ئاستێکی مەترسیدار بۆ دۆخی تەندروستی خەڵک ڕاگەیاند.