Skip to main content

ترامپ باجێکى ۳۰۰ ملیار دۆلاری لەسەر کاڵا چینییەکان دادەنێ

ترامپ باجێکى ۳۰۰ ملیار دۆلاری لەسەر کاڵا چینییەکان دادەنێ
AvaToday caption
posted onJune 6, 2019
nocomment

 

دوناڵد ترامپ، سەرۆکۆماری ئەمریکا، هەڕەشەی لە چین کردووە کە بە ئەگەری زۆرەوە، ۳۰۰ ملیار دۆلار باجی نوێ لەسەر ئەو شتومەکانە دادەنێت کە لە چینەوە هاوردەی ئەمریکا دەکرێت.

 

بەپێ ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا ڕۆژى پێنجشەممە ۱٦ی جۆزەردان و پێش ڕۆیشتن بۆ ئیرلەندا، گوتی "لە کاتی وتووێژە بازرگانییەکانب نێوان چین و ئەمریکا ڕووداوی سەیر هاتووەتە پێشەوە، دەبێ چاوەڕێ بین بزانین چ ڕوو دەدا" سەرۆکۆماری ئەمریکا گوتیشی "دەتوانم ۳۰۰ ملیار دۆلارى دیکە باج لەسەر کاڵا چینییەکان دانێم. بەڵام لە کاتی گونجاو ئەنجامی دەدەم." ترامپ گوتیشی بەڕای ئەو چین و مەکزیک، خوازیاری ڕێککەوتنێکی بازرگانین لەگەڵ ئەمریکا.

ماوەی دوو حەفتە لەمەوپێش، دۆناڵد ترامپ دانانی باجی ٥٪ی بۆ سەر هەموو ئەو کاڵایانە کە لە مکزیکەوە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ڕاگەیاند و گوتی ئەم باجانە تا ئەو کاتەی شەپۆلی کۆچبەرانی نایاسایی و قاچاخی مادە هۆشبەرەکان لە مکزیکەوە بۆ ئەمریکا درێژەی هەبێ، بەردەوام دەبێت.

چین و ئەمریکا

\شەڕی بازرگانی ئەمریکا و چین کاتێ دەستی پێ کرد کە دۆناڵد ترامپ باج و سزای ۲٥۰ ملیار دۆلارى لەسەر شتومەکی هاوردەی چین دانا تا بەو شێوەیە، پێکەن ناچار بە گۆڕینی هەڵسوکەوتە بازرگانییەکەی بکات. ترامپ لەم مانگەشدا ڕایگەیاندبوو باجێکى ۲۰۰ ملیار دۆلاری لەسەر لەو شتومەکانە دادەنێت کە لە چینەوە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن بەمشە ڕێژەى باجەکە لە ١٠%ـەوە بەرز دەبێتەوى بۆ ۲٥٪. هەروەها بەم زووانە باجێکى ۳۲٥ ملیار دۆلاری لەسەر هاوردەکانی چین دادەنێت کە دەکات ۲٥٪.

چین بەزیادکردنی باجێکى ۱۱۰ ملیار دۆلارى لەسەر هەناردەکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە، هەوڵی تۆڵەکردنەوەی داوە. هەروەها دەوڵەتی ترامپیش گوشاری خستووتەسەر چین تا کۆتایی بە ناچارکردنی کۆمپانیاکانی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی پیشڕەوتە تەکنولۆژیاکانیان بۆ دامەزراوەکانی چینی بێنێت.