Skip to main content

سۆسیاڵ دیموکراتەکان سەرکەوتنى هەڵبژاردنی پەرلەمانی دانیمارک

مەتە فردریکسۆن کە تەمەنی ٤١ ساڵە و دەبێتە لاوترین سەرۆکوەزیری دانیمارک، گووتویەتی: لە دەوڵەتی پێشوو، توندتر درێژە بە سیاسەتی کۆچبەران دەدەین.
AvaToday caption
مەتە فردریکسۆن کە تەمەنی ٤١ ساڵە و دەبێتە لاوترین سەرۆکوەزیری دانیمارک، گووتویەتی: لە دەوڵەتی پێشوو، توندتر درێژە بە سیاسەتی کۆچبەران دەدەین.
posted onJune 6, 2019
nocomment


ئەگەرچی ئەنجامەکان هەندێک کەمتر بوون لەوەی چاوەڕوان دەکرا و تەنانەت کەمتر لە ئەنجامەکانی ئەو حزبە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڵام سۆسیاڵ دیموکراتەکان بە ٢٥.٩ لەسەد، سەرکەوتنیان بە دەست هێنا. فردێریکسۆن دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە کۆڕی لاینگرانی خۆیدا گووتی: ئێوە منتان هەڵبژارد و بڕیاری ئەوەتان دا دانیمارک زۆرینەیەکی سیاسیی نوێ ڕێبەرایەتی بکات و بەرەو ئاسۆیەکی نوێ هەنگاو بنێت.

 

بەو پێیە بەرەی سوری چەپگر بە بە دەست هێنانی زۆرینەی ڕەهای ٩١ کورسی لە کۆی ١٧٩ کورسی بوو بە لایەنی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە. حزبەکانی دانیمارک بە شێوەی باو دابەشی دوو لایەنی چەپگەرای بەرەی سوور و ڕاستگەرای بەرەی شین دەبن، بەڵام بەرەی شین بە هاوڕێیەتی پۆپۆلیستەکانی وەک حزبی خەڵک زۆرینەی ئەو وڵاتەیان لە دەست دا.

 

حزبی کۆنەپارێزی لیبڕاڵ ڕاسمۆسێن، سەرۆکوەزیرانی ئێستای دانیمارک بە کەمێک زیادبوونی دەنگ پلەی دووەمی بە دەست هێنا بەڵام بەرەی شین بە هاوپەیمانى پۆپۆلیستەکان سەر بە حزبە ڕاستگەراکانی وەک حزبی خەڵک، زۆرینەیان لە دەست دا.

ڕاسمۆسێن لە لێدوانێکدا دوای بژاردنی دەنگەکان، خۆشحاڵی خۆی بەوە دەربڕی کە حزبەکەی دەنگێکی زۆری بە دەست هێناوە، بەڵام گووتی "ئەم سەرکەوتنە بە دۆڕانی بەرەی شین تاڵ بوو". دەوڵەت لە ساڵی ٢٠١٥ى زایینییەوە لە دەستی حزبی لیبراڵ دیموکراتەکانە کە لەگەڵ حزبی ڕاستگەرای تووندئاژۆی خەڵکی دانیمارک هاوپەیمانییەکی نافەرمی پێک هێنابوو.

دۆڕاوی سەرەکی ئەو هەڵبژاردنە، حزبی ڕاستگەرای تووندئاژۆی دانیمارکە. حزبی خەڵکی دانیمارک بە لە دەستدانی ١٢ لەسەدی دەنگەکانی تەنیا ٩ لە سەدی دەنگەکانی بۆ ماوەتەوە.