Skip to main content

دڵەڕاوکێیەکانی ئەمریکا لەمەڕ کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی

دڵەڕاوکێیەکانی ئەمریکا لەمەڕ کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی
AvaToday caption
posted onJune 3, 2019
nocomment

 

 

ئەمریکا دەڵێ کە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران، کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەڵسوکەوتی ئەم وڵاتە نەبووە. ترامپ بە چوونەدەرەوە لەم ڕێککەوتنە لە بانەمەڕەی ۹۷، فەرمانی گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی بۆسەر ئێران لە دوو قوناغدا لە مانگەکانی گەلاوێژ و گەڵاڕێزانی ساڵی پێشوو، ڕاگەیاند.

 

ئەمریکا دەڵێ کە کۆماری ئیسلامی گەورەترین پشتیوانی ماڵی تێرۆریزمە و درێژە بە پلانی مووشەکی بالستیکی خۆی بەپێچەوانەی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ ی ئەنجومەنی ئاسایش ئەداو هۆکاری ناسەقامگیری و بشێوی لە ناوچەکەیە. تاقیکردنەوەی مووشەکی ئێران پێشتریش دژکردەوەی وڵاتەڕۆژاواییەکانی بەدوادا هێنا و ئەو وڵاتانە بەدەیان جار داوایان لە کۆماری ئیسلامی کرد کە بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکانە ڕاگرێ.

ئێران لەم چەندساڵە دواییەدا، چەندین مووشەکی تاقیکردووتەوە کە لەسەر هەندێک لەوانە بەزمانە جۆراوجۆرەکان (بۆ وێنە زمانی عبری) درۆشمی "نەمان بۆ ئسرائیل" یان نووسی بوو. لەساڵی ۹۷یش چەندین پلانی کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بۆ تێرۆری دژبەرە سیاسییەکان لە ئەورووپا لەقاو دراو و کردەوەی دیپلوماتیکی دژ بەئێرانی  لە لایەن وڵاتانی فەڕانسە، ئەڵمان، دانمارک و هولەندی لێکەوتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ۱ی جۆزەردانی ساڵی پێشوو، بەڕاگەیاندنی ستراتێژی نوێی ئەمریکا لەمەڕ ئێران، ۱۲ مەرجی ئەم وڵاتەی بۆ ڕێککەوتنی نوێ لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند کە لە ڕاستیدا پێڕستی داخوازییەکانی ئەمریکا لە ڕژێمی ئێران یان بە وتەیێکیتر وردەکارییەکانی گۆڕینی هەڵسوکەوتی ئێران بوو.

هەندێ لەم مەرجانە ڕاگرتنی پاڵپشتی لە تێرۆریزم و پێشگرتن بە کردەوە تێکدەرانەکان لە ناوچەکە وەکوو پاڵپشتی لە حیزبۆڵای لوبنان و دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە بوو. ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی ۹٨، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی خستە نێو ڕیزی گرووپەتێرۆریستییە بیانییەکان. ئەمە یەکەمجار بوو کە ئەمریکا هێزێکی سەربازی وڵاتێک لەم پێڕستە لە پاڵ گرووپگەلێک وەکوو ئەلقاعیدە و داعیش دادەنێت.