Skip to main content

برایان هۆک: گەمارۆ دەخەینەسەر هەر وڵاتێک کە لە ئێران نەوت بکڕێت

برایان هۆک: گەمارۆ دەخەینەسەر هەر وڵاتێک کە لە ئێران نەوت بکڕێت
AvaToday caption
posted onJune 1, 2019
nocomment

 

برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکاروباری ئێران جارێکیتر جەختی کردەوە کە سیاسەتی ئەمریکا بە سفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێرانە. قسەکەی برایان هۆک ئەو ڕاپۆرتانە دەخاتە درۆ کە لەلایەن میدیاکانەوە بڵاو کراوە بوو.

 

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەکاروباری ئێران ڕایگەیاندووە کە کۆتایی هێنان بە لێخۆشبوونەنەوتییەکانی هەشت وڵات بۆ مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ئێران، هەموو وڵاتەکان دەگرێتەوە و کەس مافی کڕینی نەوتی لە کۆماری ئیسلامی نییە. هەواڵدەری ڕۆیتەرز، ڕۆژی هەینی ۱۰ی جۆزەردان، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک باسی لەسەر قسەکانی برایان هۆک کردووە و گوتوویە: پێ دەچێ کە هەڕشە بۆ سزادان لەئەگەری درێژەدان بە مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ئێران، زۆرتر دوو وڵاتی چین و هێند دەگرێتەوە.

تەحریم

ئەم دوو وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە لە چوارچێوەی ئەو ڕادەیە وا لە مانگی نوامبری ۲۰۱٨ لەسەری ڕێککەوتوون، درێژە بە کڕینی نەوت لە ئێران ئەدەن. بۆ بیرهێنانەوەی دەبێ بڵێین کە لە نوامبری ساڵی پێشوو، ئەمریکا لە گەڵ هەشت وڵات بۆ هاوردەکردنی ڕادەیێکی دیاریکراو نەوت لە ئێران، ڕێککەوتن. بەپێ ئەم ڕێککەوتنە، ئەو وڵاتانە دەیانتوانی تا ڕۆژی دووەمی مانگی مەی ئەمساڵ، بەو ڕادە دیاری کراوە، نەوت لە ئێران بکڕن. چین و هێند ڕایانگەیاندووە، هێشتا بەو ئاستە دیاری کراوە کە لەسەری ڕێککەوتن، نەوتیان هاوردە نەکردووە.

ڕۆژنامەی وال ستریت ژۆرناڵ، پێش لە قسەکانی برایان هۆک ڕایگەیاندبوو کە ئەم دوو وڵاتە چۆن هێشتا بۆ هاوردەی نەوت لە ئێرانەوە نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە وا دیاری کرابوو، دەتوانن درێژە بە کڕینی نەوت لە ئێران بدەن. برایان هۆک لە دژکردەوەیێک بۆ ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە جەختی کردەوە کە تەنانەت ئەو وڵاتانەش وا پێش لە کۆتایی هێنان بە لێخۆشبوونە نەوتییەکان، بەو ڕادەیە کە دیاریکرابوو نەوتیان هاوردە نەکردووە، مافی کڕینی نەوتیان لە ئێران نییە.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەکاروباری ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردووە، کەسیاسەتی ئەمریکا لەمەڕ کڕینی نەوتی ئێران ڕوونە و ئەم وڵاتە دەیهەوێ هەناردەی نەوتی ئێران بگاتە سفر. هۆک جەختی کردەوە کە هەر وڵاتێک لەگەڵ ئێران مامەڵەی نەوتی بکا، دەکەوێتە بەر سزا دیاریکراوەکان لەلایەن ئەمریکاوە. مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسایەتی هێرشکردنەسەر نەوتکێشەکان لە بەندەری فوجەیرە لە ئەستۆی ئێرانە.

تەریحم ب

پێشتریش، جان بوڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، کەئێران هێرشی کردووتە سەر نەوتکێشەکان لە بەندەری فوجەیرە. مایک پۆمپئۆ لە وڵامی هەواڵنێران کە پرسیاریان کردبوو، بەڵگەیێک کە پیشاندەری ڕۆڵی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر نەوتکێشەکان بێت هەیە یان نا، گوتبووی "بەڵێ، من بەڵگەکانم بینیوە" جان بوڵتن ڕایگەیاندووە کە حەوتەی داهاتوو، بەڵگە پەیوەندیدارەکان کە پیشان لە دەوری ئێران بۆ هێرشکردنەسەر نەوتکێشەکانە، دەخاتە بەردەستی نەتەوە یەکگرتووەکان.

مایک پۆمپئۆ ڕایگەیاندبوو "ئێران بەمەبەستی هەڵکشانی بەهای نەوت هێرشی کردووتە سەر نەوتکێشەکان"