Skip to main content

تووسی لەسەر دەستدرێژى دەبرێتەوە بەردەم دادگا

تووسی لەسەر دەستدرێژى دەبرێتەوە بەردەم دادگا
AvaToday caption
posted onJune 1, 2019
nocomment

 

مەحموود سادقی، نوێنەری پەڕلەمانی ئێران گوتی، بەدوای داواکاری شاکییەکانی سەعید تووسی، لە نامەیێکدا داوای لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران کردووە کە ئەم دۆسییەیە بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە، بکاتەوە.

 

ئەم نوێنەرەی پەڕلەمان لە تویتەرەکەیدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی نامەکەی بۆ ڕەئیسی نووسی "بەپێ داواکاری تاقمێک لە باوکانی مێرمنداڵانی قورئانخوێن و بەڕەچاوگرتنی ڕوانگە هیوابەخشەکانی سەرۆکی دەزگای داد، داوام لێکردووە فەرمانى لێکۆڵینەوەی دووبارە لەسەر دۆسییەی ڕاهێنەر و قاڕی قورئان (مەبەستى تووسییە)، ڕابگەینێت".

سادقی لە بەشێک لەم نامەدا نووسیویە: تاقیکردنەوەی پڕۆسەی ئەم دۆسییەیە بەپێ بەڵگە و شایەتەیەکان، پیشاندەری هەندێ دەستێوەردان و لایەنگەریە.

محەمەد گەندومنژاد تووسی، ناوبانگ بە سەعید تووسی، قاڕییە خۆشەویستەکەی خامنەیی و ڕاهێنەری قورئان بۆ مێرمنداڵان، بەتاوانی منداڵئازاری، لەلایەن بنەماڵەی قوتابییەکانی دۆسییەی بۆ پێک هێنرا. بەڵام پاشان بە داواکاری خامنەیی و حوکمی دادگا، سەرەڕای هەبوونی بەڵگەی زۆر و شایەتی دانی قوربانیانی دەسدرێژیکردنی سیکسی ئەم قورئانخوێنە بۆ سەریان، بەڵام بەبێ تاوان ناسراو دۆسییەکە داخرا.