Skip to main content

نەسرین جەوادی لە ئەندامانی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران بە بارمتە ئازاد کرا

نەسرین جەوادی لە ئەندامانی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران بە بارمتە ئازاد کرا
AvaToday caption
ئەعزەم خزری جەوادی "نەسرین جەوادی" لە قۆڵبەستکراوانی ڕۆژی جیهانی کرێکار بە بارمتە و کاتی ئازاد کرا
posted onMay 29, 2019
nocomment


ئەوڕۆ چوارشەممە ٨ جۆزەردان ١٣٩٨ نەسرین جەوادی لە دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی جیهانی کرێکار و لە ئەندامانی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی قەرچەک ئازاد کرا.

 

ڕۆژی چوارشەممە ١١ بانەمەڕی ١٣٩٨ بەرامبەر لەگەڵ یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار و بە دوای بانگەوازی سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای واحد، گرووپی یەکیەتی خانەنشینان، کومیتەی هاوئاهەنگی و خوێندکاران بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە بەردەم مەجلیسی کۆماری ئیسلامی ئامادە بوون. ئەو کۆبوونەوە بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنیەکان تووندوتیژی لێکەوتەوە و نەسرین جەوادی هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی دیکە قۆڵبەست کران.

سەرەڕای ئازادبوونی هێندێک لە قۆڵبەستکراوان تا ئێستا، ژمارەیەک بە تایبەت مەرزیە ئەمیری، کەیوان سەمیمی، حەسەن سەعیدی، عاتفە ڕەنگریز، ناهید خوداجو، ندا ناجی و فەرهاد شێخی هەروا لە گرتووخانە ڕاگیراون.