Skip to main content

شکستى سەرمایەگوزاییە ملیاردییەکانی قاسم سولەیمانی لە نێو شێعەکانی عێراق

شکستى سەرمایەگوزاییە ملیاردییەکانی قاسم سولەیمانی لە نێو شێعەکانی عێراق
AvaToday caption
posted onMay 25, 2019
nocomment

 

سەرەڕای هەوڵ و خەرجکردنی دەیان ملیار دۆلاری خەڵکی ئێران بۆ شێعەکانی عێراق، بە هەزاران عێراقی ڕۆژی هەینی، سێی جۆزەردان ڕژانە سەر شەقامەکان و درووشمی نا بۆ شەڕ و بەڵێ بۆ عێراقیان گووتەوە. لەو خۆپێشاندانەدا هەزاران کەس لە لاینگرانی موقتەدا سەدر لە بەغدا داوایان لە دەسەڵاتی عێراق کرد لە کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران، بێ لایەنی خۆی ڕابگەیەنێت.

 

شێعەکانی لاینگری موقتەدا سەدر ترسی ئەوەیان هەیە عێراق لە قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا تێوەگلێ. بەو حاڵەوە دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی هێزی زۆرتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ پشتیوانی لە هاوپەیمانەکانی کە لە لایەن ئێرانەوە هەڕشەیان لەسەرە. بزووتنەوەی سەدر دژایەتی لەگەڵ دەستێوردانەکانی ئێران لە عێراقی کردووە بە درووشمی سەرەکی خۆی.

هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەکەی بەغدا، دەیان هەزار کەس لە لاینگرانی موقتەدا سەدر، ڕێبەری دەست ڕۆیشتووی شێعەکانی عێراق لە بەسرە و پارێزگای دیوانییە دەستیان بە کۆبوونەوە کرد. ناڕازییان داوایان لە دەوڵەتی عێراق دەکرد خۆیان بە دوور بگرن لە هەر کێشەیەکی نێوان ئەمریکا و ئێران.

ڕۆژی دوی جۆزەردان موقتەدا سەدر لە تویتێکدا داوای یەکگرتوویی لە خەڵکی عێراق کرد و گووتی ئەگەر شەڕێک ڕووبدات ئەوە عێراق کۆتایی پێدێت و پاش ئەو تویتە بوو لاینگرانی سەدر ڕژانە سەر شەقامەکان.

 

بزووتنەوەی سەدر هاوکات دژی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و ئێرانە لە عێراق

کەربەلا

سائیرون، هاوپەیمانی نێوان هێزەکانی سەدر، حیزبی کۆمۆنیستی عێڕاق و هێندێک لە هێزە سێکۆلارەکان بە ڕەخنەگرتن لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی عێراق و هەروەها بە گووتنەوەی درووشمی خەبات دژی گەندەڵی، توانیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا سەرکەوتن بە دەست بێنن.

حەوتووی ڕابردوو دوای بەر کەوتنی موشەکێک بە نیزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، شەڕە قسەی نێوان ئەمریکا و ئێران زیادی کردەوە. پێشتر و هەر بە هۆی زیاد بوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، واشنگتۆن بەشێک لە هێزەکانی لە باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا و هەروەها کۆنسولی خۆی لە هەولێرک شاندەوە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیری عێراق ڕایگەیاندووە ئامادەیە نێونجیگەری ئەمریکا و ئێران بکات و بۆ ئەو مەبەستە وابڕیارە چەند نوێنەرێک بۆ ئەمریکا و ئێران بنێرێت.