کۆمەڵێک لە پەنابەرانی کورد دژ بە هەڵسوکەوتی دژ بە پەنابەران لە کەمپی پەنابەران لە زاگرێب پایتەختی کرواسی نارەزایەتییان نیشان داوە و هاوکات یەکێک لەو کەسانە مانی لە خواردن گرتووە.
شکۆفە کەریمی ئەو پەنابەرە کوردەیە کە دژ بە هەڵسوکەتی بەرپرسانی کەمپ مانی لە خواردن گرتووە، جیا لە ناوبراو پەنابەرەکانی تر هەڵسوکەوتی دژ بە پەنابەران و ڕەفتارى خراپى کارمەندان و بەڕێوەبەرانی ئەم کەمپە و بارودۆخی نەشیاو و پێڕانەگەیشتن لە بورای تەندرووستی، یاسایی، مرۆڤایەتی، سایکۆلۆژی، منداڵان، ژنان و هتد وەک هۆکاری مانگرتنی خۆیان باس دەکەن.
وەک ئەو هەواڵەی بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، مانگرتووە کوردستانییەکان بریتین لە:
محەمەد هوژەبری، شکۆفە کەریمی کە مناڵێک بەناوی عەگید تەمن ۴ ساڵی هەیە و کامیل ئازەریون و رووناک شەرفی کە دوو منداڵ بەناوەکانی عەسەل ۱۲و ئارشام ۷ ساڵانیان هەیە، هاوکات دوو لاوى باشووری کوردستان بە ناوەکانی بەختەوەر حسین عزیز ۳۳ ساڵان کە لە لایەن پۆلیسی کرواسی بە گوللە بریندار کراوە و هۆگر خەڵکی هەولێر کە ماوەی ۱۰ مانگ لە زیندانی کرواسی بووە و دواتر بە ئەنجامی بێگوناهی ئازاد کراوە.
ئەو کۆمەڵە پەنابەرە کوردە داوایان کردووە کە دەنگی ناڕەزایەتییان بگەیێندرێتە رێخراوە نێو نەتەوەیەکانی بەرگری لە مافی پەنابەران، رێخراوە گەردوونیەکانی مافی مڕۆڤ، یۆنیسێڤ، iom, و هەموو ئەو رێخراوانەی بانگی مرۆڤ دۆستی و یەکسانی درووشمیانە.
دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین کە لەم نێوانەدا خاتوو شکووە کەریمی خەڵکی سنە ی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر بەم بۆنەوە و بە هۆگەلێک کە لەخوارەوە ئاماژەیپێ دەکرێت لە رۆژی ۱٦مانی مەی مانگرتن لە خواردنی راگەیاندوو و بە کاربەدەستانی کەمپ و هەموو ئەوانەی ئەرکی تێپەڕاندنی کەرووباری پەنابەرانیان بەئەستۆیە لەم کەمپە راگەیاندوو تا ئەوەی داخوازیمانە پێی نەگەین ئەو مانگرتنە بەردەوام دەبێت.