Skip to main content

ئەمریکا  بە تاوانی فرۆشتنی چەک بە ئێران، گەمارۆی خستەسەر شارومەندێکی چینی

ئەمریکا  بە تاوانی فرۆشتنی چەک بە ئێران، گەمارۆی خستەسەر شارومەندێکی چینی
AvaToday caption
posted onMay 24, 2019
nocomment

 

دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، شارومەندێکی چینی بە نێوی "کارێل لی" کە ناوی دیکەی "لی فنگۆی"یە و خەریکی گواستنەوەی مادە پێداویستییەکان بۆ سازکردنی مووشەکی بالستیک بۆ ئێران بوو، خستووتە نێو پێڕستی گەمارۆکان.

 

بەپێ ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "نیووزویک" وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ۱ی جۆزەردان، ئەم شارۆمەندەی لە گەڵ کۆمانیاکەی خستووتە نێو پێڕستی گەمارۆکان کە لە بەشی بەڵگەدەوڵەتییەکانی فێدراڵیش تۆمارکراوە.

ئەم شارومەندە چینییە و کۆمپانیاکانی، تاوانبارکراون کە هەژمارێک کەرەستەی پێویست بۆ سازکردنی مووشەکی بالستیک وەکوو دەزگای شوێنهەڵگیر و ئامانجگیری دروست و زۆر کەرەستەی دیکەی هەناردەی ئێران کردووە.

لی فنگۆی لەلایەن پولیسی فێدراڵی ئەمریکاشەوە ( ئێف بی ئای) لە پێڕستی کەسانێکدایە کە لەژێر چاوەدێرین.