Skip to main content

هۆشداری وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە سەبارەت بە پابەندنەبوونی کۆماری ئیسلامی بە بڕیارەکانی ڕێککەوتنەناوکییەکە

هۆشداری وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە سەبارەت بە پابەندنەبوونی کۆماری ئیسلامی بە بڕیارەکانی ڕێککەوتنەناوکییەکە
AvaToday caption
posted onMay 24, 2019
nocomment

 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە لە بریفینگی ڕۆژانە، لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە گوتی: ڕاگێنراوەکانی بەرپرسانی ڕژێمی ئێران سەبارەت بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو کە هاوئاهەنگە لە گەڵ ڕاگێنراوەکانی ٨ی مەی ئەوان، سەرنجی ئێمەی ڕاکشا.

 

ئێمە بەڕاستی داوا لەکۆماری ئیسلامی دەکەین کە پابەند بە هەموو بڕیارەکانی ڕێککەوتنەکە بێت و خۆی لەهەر کردەوەیێک کە لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانە، بەدوور بگرێت. ئێمە هەرچەشنە ئولتیماتۆمێک رەتدەکەینەوە و پابەندی ڕژێمی ئێران بە بڕیارکانی بەپێ بەڕێوەبردنی بڕیارە دیاریکراوەکان هەڵدەسەنگێنین.

بەم بۆنەوە ئێمە جەخت لەسەر پێداچوونەوەی یاساگەلێک دەکەین کە دەبێ لەلایەن ئاژانسی وزەی ئەتومییەوە بەڕێوەبچێت.

فەڕانسە سوورە لەسەر چاوەدێری ئەو ڕێککەوتنەیە کە زیادبوونەوەی چەکی ناوەکی قەدەغەدەکا و ئاسایشی نێونەتەوەیی دەخاتە مەترسییەوە.