Skip to main content

هێرشی دووبارەی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی نەجران لە عەرەبستان

هێرشی دووبارەی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی نەجران لە عەرەبستان
AvaToday caption
posted onMay 24, 2019
nocomment

 

حووسییەکانی یەمەن هێرشێکیتریان بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەرەبستان ڕاگەیاند. حوکوومەتی عەرەبستان داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ئێران و گرووپە بریکارییەکانی ڕوون بکەنەوە.

 

ڕۆژی چوارشەمە ۱ی جۆزەردان تەلڤێزیۆنی ئەلمەسیرە سەربەحووسییەکان لە زمانی ئەرتەش و کومیتەخەڵکییەکان، ڕایانگەیاند: لە وڵامی هێرشەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی عەرەبستان، بۆ سەر یەمەن، فڕۆکەخانەی نەجرانمان لە باشووری عەرەبستان، داوەتە بەر هێرشی پەهپادی "قاسفK۲" . بەپێ ئەم ڕاپۆرتە، هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نەجران لە نیوەشەوی چوارشەممە ڕوویداوە.

هەواڵدەری تەسنیم سەربەسوپای پاسداران، لەزمانی سەرچاوەیێکی سەربازی لە یەمەندا گوتوویەتی: هێرشیەپەهپادییەکان، شوێنی ڕاگرتنی فڕۆکە سەربازییەکانی هاوپەیمانی بەسەرۆکایەتی عەرەبستان لە فڕۆکەخانەی نەجران، کردووتە ئامانج.

ئەمە دووەمین هێرشی پەهپادی حووسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نەجرانە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودایە. دوێنێش حووسییەکان گوتیان هێرشیان کردووتە سەر عەنبارێکی کەرەستەی سەربازی لە فڕۆکەخانەی نەجران و سەرچاوەسەربازییەکانی عەرەبستانیش هێرشێکی پەهپادی بۆ بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکانی لە پارێزگای نەجران پشتڕاست کردەوە.