Skip to main content

هۆشداری فەڕانسە بۆ حیزب،ڵای لوبنان: مەبنە بەشێک لەکێشەکانی ئێران و ئەمریکا

هۆشداری فەڕانسە بۆ حیزب،ڵای لوبنان: مەبنە بەشێک لەکێشەکانی ئێران و ئەمریکا
AvaToday caption
posted onMay 19, 2019
nocomment


"برۆنۆ فوشر" سەفیری فەڕانسا لە لوبنان ڕۆژی شەممە ۲٨ی بانەمەڕ هۆشداری دایە گرووپی تێرۆریستی حیزب،ڵا کە لەئەگەری شەڕوپێکدادان لەنێوان ئەمریکا و ئێران بەشداری نەکەن سەفیری فەرانسە هەروەها گوتی: حیزبۆڵا لە پەیوەندی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیدایە و دەزانی دۆخەکە چەند مەترسیدارە.

 

بەم بۆنەوە ئێمە دەمانهەوێ حیزبوڵا خۆی لەشەڕێک بکشێتەوە کە لوبنان دەخاتە نێو کێشە ومەترسیەوە. برونۆ فوشر هەروەها داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە بەتەواوی لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە نەکشێتەوە.

ئەم هۆشدارانە بۆ حیزبۆڵای لوبنان لە کاتێکدایە کە ئەم گرووپە هێزی بریکاری و سەرەکی کۆماری ئیسلامییە کە لە سووریا و لەگەڵ سوپای پاسداران، لەلایەن ئسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەری.ڕۆژی ۲۷ی بانەمەڕ هەواڵدەری ئاسوشیتێدپرێس ڕایگەیاند: ڕۆژنامەکانی سەربە ڕژێمی ئەسەد ڕاپۆرتیان داوە، کە چەندین تەقینەوە لە دیمەشق پایتەختی سووریا بیسراو و گوتوویانە کە هێزی بەرگری ئاسمانی  ڕووبەڕووی ئەو مووشەکانە بووەتەوە کە لە لایەن ئیسرائیلەوە هەناردە کراوە.

سەفیر

ڕامی عەبدۆلڕەحمان سەرۆکی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، بە ئاسوشیتێدپرێسی گوتووە، هێرشەکان ناوچەی ئەلکێسوەی کردووتە ئامانج کە لە ژێر دەسەڵاتی ئێران و حیزبۆڵای لوبناندایە. بەپێ ڕاپورتی هەواڵدەرەکان، لەپاش زیادبوونی قەیرانە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە کەنداوی فارس لە چەند حەوتەی ڕابردوودا، ئەمە یەکەمین هێرشی سەربازی دژی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی و هاوپەیمانانی لە سووریایە.

بە پێ ڕاپۆرتی سانا، هەواڵدەری فەرمی ڕژێمی ئەسەد، هێرشەکان لە "قەنتیرە"وە ئەنجام دراوە. گۆڤاری تایمزی بەریتانیا لە ڕۆژانی ڕابردوودا نووسیبووی: قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، حەوتەی ڕابردوو لە سەفەرێکی نهێنی بۆ بەیرووت، لە گەڵ سەرکردەی گرووپەبریکارییەکانی ئێران کۆبوویەوە و پێیانی گوت لە ئامادەباشیدا بن.

ڕۆژی پێنجشەمەش ۲۷ی بانەمەڕ گاردیەن سەفەرێکی نهێنی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق ئاشکراکردەوە کە سێ حەوتە لەمەو پێش، لەگەڵ سەرکردەکانی گرووپە بریکارییەکانی و بەکرێگیراوانی سوپای پاسداران لە عێراق کۆبوونەوەی بووە و داوای لێیان کردووە لەئاگەری شەڕو پێکدادان لە ناوچەکە لە ئامادەباشیدا بن.