Skip to main content

واڵ ستریت ژۆرناڵ: گەمارۆ و گوشاری دیپلۆماتیکی دەوڵەتی ترامپ، ئێرانن ناچار بە هەڵبژاردنێکی دژوار بۆ پاڵپشتی ملشیاکان کرد

واڵ ستریت ژۆرناڵ: گەمارۆ و گوشاری دیپلۆماتیکی دەوڵەتی ترامپ، ئێرانن ناچار بە هەڵبژاردنێکی دژوار بۆ پاڵپشتی ملشیاکان کرد
AvaToday caption
posted onMay 19, 2019
nocomment

 

واڵ ستریت ۲٦ی بانەمەڕ نووسی: ئامانجی ستراتێژییەکانی ئەمریکا، ناچارکردنی کۆماری ئیسلامییە بۆ کۆتایی هێنان بە پاڵپشتی لە تێرۆریزم و دانوسان بە مەبەستی ڕێککەوتنێکی نوێ.  سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئۆباما لەسەر ئێران تەنیا گرێوێک بوو و ئەو بیرەی خوڵقاند کە ڕێککەوتنی ناوکی دەبێتە هۆی گۆڕینی هەڵسوکەوتە بناژووخوازانەکانی ڕژێمی ئێران. کەچی دەوڵەتی ئۆباما گرێوەکەی دووڕاند.

 

بەڵام گەمارۆکان و گوشاری دیپلوماتیکی دەوڵەتی ترامپ، ڕژێمی ئێرانی ناچار بە هەڵبژاردنێکی دژوار بۆ پاڵپشتی لە چەکدارانی لە دەرەوەی ئێران کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕژێمی ئێران لە نێوخۆشدا تووشی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری بووە. ئەگەر کۆماری ئیسلامی یان هێزەبریکارییەکانی لەمەڕ سیاسەتی پاڵەپەستۆخستنەسەر ئێران تووشی کردەوەیێکی تێرۆریستییانە بن، ئەوە ترامپ لۆمە مەکەن. کۆماری ئیسلامی لۆمەبکەن کە پاڵپشتی تێرۆریزمە.

واڵ ستریت ژۆرناڵ سەبارەت بە دژکردەوەی ئەورووپا لەمەڕ ئولتیماتۆمی ٦۰ ڕۆژەی کۆماری ئیسلامی نووسیبووی: ئەورووپا سەلماندی کە لەئاست هەڕەشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەناوکییەکەو پێشنەگرتن لە پەنابەران و مادە هۆشبەرەکان بۆ ئەورووپا، چۆک دانادا. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەورووپا هەوڵی زۆری دا تا سیستەمێکی ماڵی بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بەدی بکا.

بەڵام کۆمپانیائەورووپاییەکان ئامادەی قەبووڵکردنی ئەو مەترسییە نەبوون. کێشەی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە چوونەدەرەوە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە و تەنانەت کۆکردنەوەی یۆرانیومی پیتێنراویش، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەورووپا بەرەو لای ئەمریکا بۆ پێکهێنانی لایەنێکی یەکگرتوو بکشێت.