Skip to main content

کوڕە کوردێکی ڕۆژهەڵات گەورەترین نیشانەی زانستی بیرکاری لە دونیا پێ درا

کوڕە کوردێکی ڕۆژهەڵات گەورەترین نیشانەی زانستی بیرکاری لە دونیا پێ درا
نیشانەى فیڵدس گەورەترین نیشانەى بیرکاریزانییە لە دونیادا
ئەم کوڕە کوردە خەڵکى مەریوانە و لە لەندەن دادەنیشێت
posted onAugust 1, 2018
nocomment



پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار کە کوڕە کوردێکی خەڵکی شارى مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، نیشانەی فیڵدسfields))ـى بیرکاری پێ بەخشرا، کە گەورەترین نیشانەی زانستییە لە ئاستی جیهاندا .

 

پڕۆفیسۆر کۆچەر کاتێک کە لە زانستگەى تاران سەرقاڵى خوێندنى بەکالۆریۆس بوو، لە ساڵی ٢٠٠٠ چووە بەریتانیا و داواى مافى پەنابەرى سیاسى کرد و دواتر لە زانکۆی کامبرێجی ئەو وڵاتە و لە بەشى بیرکارى دەستى بە خوێندن و توێژینەوە کرد و ئێستا لەبەرەبەرى ٤٠ ساڵیدایە.

کۆچەر لە تاران دەیخوێن، پاش سەفەرکردنى بۆ بەریتانیا داواى پەنابەرى سیاسى کرد

کۆچەر لە تاران دەیخوێن، پاش سەفەرکردنى بۆ بەریتانیا داواى پەنابەرى سیاسى کرد

 

 نیشانەی فیڵدس هەر چوار ساڵ جارێک دەدرێتە باشتری بیرکاریزان و ١٥ هەزار دۆلارى کەنەدیشى بە کاش پێ دەبەخشرێت.

 

پڕۆفیسۆر کۆچەر بە گۆڤارى کوانتا (quanta) گوتووە ئەو کاتانەى کە دەچووە پۆلى بیرکارییەوە "لە پۆلەکەمدا وێنەى زانایانى بیرکارى هەڵواسرابوو و منیش بە خۆمم دەگوت ئاخۆ ڕۆژێک بێت ئەم کەسانە ببینم، لەو کاتەدا هیچ کات بیرم لەوە نەدەکردەوە کە ڕۆژانێک پێم بگاتە ڕۆژئاوا".

کۆچەر ئێستا پلەى پڕۆفیسۆرى هەیە لە بیرکاریدا

کۆچەر ئێستا پلەى پڕۆفیسۆرى هەیە لە بیرکاریدا

 

شایانی باسە بەشی زۆری توێژینەوەکانی کۆچەر لە بەستێنى ئەندازەدایە.