Skip to main content

بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بەرپرسێکی حەماس کە پارەى لە ئێرانەوە بۆ تیرۆریستەکان دەگواستنەوە کوژرا

بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بەرپرسێکی حەماس کە پارەى لە ئێرانەوە بۆ تیرۆریستەکان دەگواستنەوە کوژرا
AvaToday caption
posted onMay 5, 2019
nocomment

 

یەکێک لە فەرماندەکانی حەماس ڕۆژی یەکشەممە ١٥ بانەمەڕ بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە موشەکهاوێژی فەلەستینییەکان لە لێواری غەزەوە بۆ ناوچەکانی باشوری ئیسرائیل، کوژرا.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتەرز ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا گووتی "حامد ئەحمەد عابد خدر" بەرپرسی بەشی گواستنەوەى دراو لە ئێرانەوە بۆ گرووپە چەکدارەکانی غەزە بوو و بە هۆی هێرشێکی ئامانجداری هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە کوژرا. ڕۆیتەرز لە زمان شایەتێکی فەلەستینی دەڵێ "ئەو بەرپرسەی حەماس لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو کە هێرشی ئاسمانی کرایە سەر". بە گووتەی فەلەستینییەکان ئەوە سێیەمین هێرشی ئامانجداری ئیسرائیلە لە دوای ساڵی ٢٠١٤.

دوای ئاراستەکردنی موشەک لە غەزەوە بۆ ئیسرائیل لە ڕۆژی شەممە، ئیسرائیل ناوەند و بیناکانی گرووپی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە لێواری غەزە خستە بەر هێرشی ئاسمانی. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشی موشەکی لە لایەن حەماس و جیهادی ئیسلامی لە غەزەوە بۆ سەر خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل بە تووندی مەحکوم کرد.