Skip to main content

ئاستی فرۆشی نەوتی ئێران ملیۆنێک و حەوسەد هەزار بەرمیل کەمی کردووە

ئاستی فرۆشی نەوتی ئێران ملیۆنێک و حەوسەد هەزار بەرمیل کەمی کردووە
AvaToday caption
posted onApril 25, 2019
nocomment


ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕایگەیاند ڕێژەی فرۆشی نەوتی ئێران لە کاتی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجامەوە ملیۆنێک و حەوسەد هەزار بەرمیل کەمی کردووە.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ئەو ئاژانسە توانایی زێدە بەرهەمهێنانی نەوت لە ئاستی دونیادا سێ بەرابەری ئاستی هەناردەی کۆماری ئیسلامییە و سەرەڕای کەم بوونەوەی فرۆشی نەوتی ئێران بازاڕەکانی دونیا سەقامگیریان تێکناچێت.

ڕۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە پێگەی سەرەکی هەواڵی خۆی ڕایگەیاندووە سەرەڕای تەواو بوونی لێخۆش بوونەکانی ئەمریکا بۆ کڕیارانی نەوت ئێستا توانایی بەرهەمهێنانی زێدە بەرهەمی دونیا سێ هێندەى هەناردەی حکومەتی ئێرانە و بڵاوکردنەوەی نەوت لە دونیادا لە دۆخێکی باش دایە. کۆتاییهاتنی لێخۆشبوونەکان کاریگەری لەسەر هەناردەی نەوتی ئێران دەبێ، بەڵام سەقامگیری بازاڕەکانی دونیا تێک ناچێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بڵاوی کردووەتەوە ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران لە مەودای زەمەنی نێوان خاکەلێوە هەتا بانەمەڕ ملیۆنێک و سەدهەزار بەرمیل بووە کە بە جیاوازی لە مانگی پێشوتری ٣٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە وبە جیاوازی لەگەڵ مانگی بانەمەڕى ساڵی ڕابردوو واتە ئەو کاتەی ئەمریکا لە بەرجام نەچووبووە دەر ملیۆنێک و حەوسەد هەزار بەرمیل کەمی کردووە.