Skip to main content

لە ناوچەى مەریوان ١٦ جاش کوژران و بریندار بوون

لە ناوچەى مەریوان ١٦ جاش کوژران و بریندار بوون
جاشە کوژاروەکان زۆرینەیان خەڵکى قورە و سنە و مەریوانن!
هەرچەندە سوپاى پاسداران شەڕەکەى بە حدکاوە بەستووتەوە، بەڵام پژاک دەڵێت ئێمە بووین
posted onJuly 21, 2018
nocomment

کوشتن و بریندناربوونى ١٦ ئەندامى ناوچەیی سوپاى پاسداران (جاش) لە بەرەبەریانى ئەوڕۆ شەممە لە ناوچەى مەریوان لە لایەن گرووپێک لە پژاک بووە.

پەیوەندییەکانى پەکەکە و سوپاى پاسداران هێندە کاریگەرى لەسەر چالاکییەکانى پژاک دژ بە کۆمارى ئیسلامى داناوە کە پژاک بووەتە گرووپێک لە ڕیفۆرمخوازەکانى ئێران و تەنانەت خوازیارى ڕوووخانى کۆمارى ئیسلامى نەبوون!

لە ئەنجامى ئەم سیاسەتە، دەیان کادیرى سەرەکى و گەورە و مێشکى پژاک لە نێو ئەم حزبەدا نەماون و ڕیزەکانیان بەجێ هێشتووە.

هێرشى سەربازى ئەمڕۆ شەممەى پژاک دژ بە سوپاى پاسداران لە مەریوان، ئەنجامى ڕەخنەیەکە لەسەر پەیوەندییەکانى پەکەکە و سوپاى پاسداران و لە ڕوانگەى لایەنگرانى ئەم گرووپە هەنگاوێکى ئەرێنییە تا پژاک لە ژێر کاریگەرى تەواوى پەکەکە بێتە دەرەوە و لەمەودوا خۆى لە نێو چوارچێوەى ڕیفۆرخوازى نێو ئێران پێناس نەکات.

هەواڵدەرى سوپاى پاسداران ئەم چالاکییە سەربازییەى مەریوانى داوەتە پاڵ حزبی دیموکراتى کوردستانى ئێرانەوە، بەڵام بە پێى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى حدکا دەستى لەم هێرشەدا نەبووە و ئەم هەواڵەى سوپاى پاسداران ڕاست نەبووە.