Skip to main content

۱۰ ملیۆن دۆلار بۆ ئاشکراکردنى ناوەندە ماڵییەکانی حیزبوڵا

۱۰ ملیۆن دۆلار بۆ ئاشکراکردنى ناوەندە ماڵییەکانی حیزبوڵا
AvaToday caption
posted onApril 23, 2019
nocomment

 

وەزارەتی خەزێنەداری و وەزاەتی دەرەکی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ۲ی گوڵان ، ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە. بەپێ  ئەم ڕاگەیێنراوە خەڵاتی ۱۰ ملیۆن دۆلار بۆ هەر جۆرە زانیارییەک دیاری کراوە کە لەپێناو ئاشکراکردنی چالاکییە ماڵییەکانی حیزبوڵای لوبنان بێت.

 

"مارشاڵ بیلینگزلی" هاوکاری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لە کاروباری پاڵپشتی ماڵی لە تێرۆریزم، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ بەرپرسانی وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، گوتی: هەرجۆرە بەڵگەیەکی پەیوەندیدار بە چالاکی ماڵی حیزبوڵا ، وەک کڕینی موڵک، ئاڵوگۆڕی دراو و سەرمایەگزاری لەلایەن ئەم دامەزراوە، بۆ ئێمە زۆر گرینگە. لەم کۆبوونەوە دا "ناتان سیلز " بەرپرسی هاوئاهەنگی وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری تێرۆریزم، گوتی: کۆماری ئیسلامی لە حیزبۆڵای لوبنان بۆ چالاکییە تێرۆریستییەکانی کەڵک وەردەگرێت و هەوڵ دەدا لە سووریا و عێراق و یەمەنیش ئەو بەرنامانە بەڕێوە ببات وا لە لوبنان بەڕێوەی بردووە.

"بەڵام ئێمە بە ڕاگرتنی بەشێکی گەورە لە داهاتی کۆماری ئیسلامی  حیزبوڵای لوبنانمان لەم پاڵپشتە ماڵییە بێبەش کردووە و ئێستاش  ئەم دامەزراوە تێرۆریستییە بە دوای سەرچاوەی ماڵی دیکەیە . بۆیە خەڵاتمان دیاری کردووە تا بەهەر شێوەیەک بووە ڕێگای دابینکردنی بەشی ماڵییان بناسین و تێکی بدەین."