Skip to main content

پژاک خۆى ساغ بکاتەوە: یا لەگەڵ کۆمارى ئیسلامییە یا لەگەڵ خەڵکى رۆژهەڵاتە؟!

پژاک خۆى ساغ بکاتەوە: یا لەگەڵ کۆمارى ئیسلامییە یا لەگەڵ خەڵکى رۆژهەڵاتە؟!
AvaToday caption
posted onApril 17, 2019
nocomment

 

ئاژانسی فوڕات نیوز ڕاگەیاندنی پەکەکە، شەوی ڕابڕدوو لێدوانێکی "ئەهوەن چیاکۆ"ى ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆداری بڵاو کردەوە کە لەوێدا چیاکۆ بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند "لە پرسی بە تیرۆریستناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە پشگیری هیچ کام لەو دوو لایەنە ناکەین"، واتە هەڵوێستی بێ لایەنی بەرامبەر بە سوپای پاسداران ڕاگەیاند.

 ئەو هەڵوێستە کەوتە بەر ڕەخنەی خەباتکارانی پژاک و بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، واتە پاش چەند کاتژمێر ئەو بەشە لە وتووێژەکەیان سڕییەوە و تیتری هەواڵەکەیان گۆڕی.

ئاژانسی فوڕات نیوز جاری پێشوش وتووێژی بەڕێز جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکەی سەبارەت بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران لە بەشە تورکییەکەیدا بڵاو کردەوە، بەڵام لە بەشەکانی فارسی و سۆرانی و کورمانجیدا بڵاوی نەکردەوە.

خۆتان قەزاوەت بکەن کاتێک ئێمە دەڵێین هاوکاری ڕاشکاوی سوپای پاسدارانن یانی چی!

سوپاسی خەباتکارانی پەژاک دەکەین کە ئاگاداریان کردینەوە.