Skip to main content

بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابڕدوو بە کەمترین ئاستی خۆی گەیشتووە

بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابڕدوو بە کەمترین ئاستی خۆی گەیشتووە
AvaToday caption
posted onApril 14, 2019
nocomment

 

بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە ئێران لە مانگی خاکەلێوەى ڕابڕدوو بە کەمبوونەوەی ڕۆژانە ٢٨هەزار بەرمیل بۆ کەمتر لە ٢ملیۆن و حەوسەد هەزار بەرمیل دابەزی و لە ئاکامدا  کوەیت جێگەی ئێرانی گرتەوە و ئێستا لە پلەی چوارەمی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دایە.

 

ناوەندى گشتی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ڕایگەیاند نێونجی ڕۆژانەی ئەندامی ئەو ڕێکخڕاوە لە مانگی خاکەلێوەى ڕابڕدوو، بە کەمبوونەوەی ٥٣٤ هەزار بەرمیل بە جیاوازی لەگەڵ مانگی بانەمەڕ گەیشتە ٣٠ ملیۆن و ٢٢ هەزار بەرمیل. بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە، نێونجی ڕۆژانەی بەرهەمهێانی نەوت لە ئێران بە کەمبوونەوەی ٢٨ هەزار بەرمیل لە مانگی خاکەلێوە بۆ ٢ ملیۆن و ٦٩٨ هەزار بەرمیل دابەزی کە کەمترین ئاستی بەرهەمهێنانە لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابڕدوودا.

ڕاپۆڕتی ناوەندی ئۆپێک باس لەوە دەکات کە عەرەبستان و ڤەنزوێلا زۆرترین ئاستی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە مانگی خاکەلێوە ئەزموون کردووە. نێونجی بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی عەرەبستان لە مانگی خاکەلێوە بە دابەزینی ٣٢٤ هەزار بەرمیل گەیشتووەتە کەمتر لە ١٠ ملیۆن بەرمیل و ڤەنزوێلاش ٢٨٩ هەزار بەرمیل لە ئاستی  بەرهەمهێنانی نەوتی کەم بووەتەوە.

ڕاپۆڕتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپێک نیشانی دەدا لە ماوەی مانگی خاکەلێوەى ڕابڕدوو، ئێران بە دابەزینی یەک پلە لە دوای عەرەبستان، عێراق، ئیمارات و کوەیت بووە پێنجەمین بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێک. نێونجی بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی کوەیت لە مانگی خاکەلێوەى ڕابڕدوو ٢ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار بەرمیل ڕاگەیەندراوە.