Skip to main content

ئاکەپە داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ دەکات

ئاکەپە داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ دەکات
AvaToday caption
posted onApril 9, 2019
nocomment

 

حیزبی داد و گەشەپێدانی تورکیە کە پاڵێوراوەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی شارەوانییەکانی تورکیە شکەستی خوارد داوای دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن لەو شارە دەکات.

 

حیزبی داد و گەشەپێدان بە ڕێبەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیە بانگەشەی ئەوە دەکات سەرپێچییەکانی هەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ تا ئەو رادە جدییە کە کاریگەری لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان داناوە. عەلی ئێسحان یاووز جێگری سکرتێری گشتی ئەو حیزبە ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ خاکەلێوە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامە نووسی لە ئانکارا گووتی: ئێمە ئەوڕۆ داوکاری خۆمان پێشکەش دەکەین. ئێمە باس لەوە دەکەین کۆمەڵیک ڕووداو کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبووە و داوای دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ دەکەین.

لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تورکیە کە ڕۆژی یەکشەممە ١١ خاکەلێوە بەڕێوەچوو ئەکرەم ئیمام ئوغڵو پاڵێوراوی حیزبی کۆماری خوازی گەلی تورکیە سەرکەوتنی بەدەست هێنا. ئوغڵو دوای سەرکەوتن دەوڵەتی بەوە تاوانبار کرد هەوڵ دەدات دۆڕانەکەی خۆی لەو هەڵبژاردنەدا قەرەبوو بکاتەوە.

حیزبی داد و گەشە پێدان کە حیزبی دەسەڵاتداری تورکیەیە لە هەڵبژاردنەکانی ئەوجارە دوو گەورە شاری ئانکارا و ئیستانبوڵی لە دەست دا و براوەی ئەو شارانە هێزەکانی ئۆپۆسۆزیۆن بوون.