Skip to main content

لافاو لە فڕۆکەخانەی سنە نیزیک بووەتەوە

لافاو لە فڕۆکەخانەی سنە نیزیک بووەتەوە
AvaToday caption
posted onApril 7, 2019
nocomment

 

لە بەردوامی لافاوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارە جیاوازەکانی ئێران ڕاپۆڕتەکان باس لەوە دەکەن ٦ بەنداوی سنە پڕبوون و ئاو لەسەریان دەڕژێت.

 

حەسەن عەلەوی نوێنەری سنە لە پەڕلەمانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ١٨ خاکەلێوە بە هەواڵدەری ئیلنای گوتووە بە هۆی ڕوودانی لافاو وخرۆشی ڕووبارەکان ئاو لە فڕۆکەخانەی سنە نیزیک بۆتەوە و لە لایەکی دیکە لەو ٩ بەنداوەی کە لەو پارێزگایە هەیە ٦ دانەیان سەرڕێژی کردووە. عەلەوی لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی بە پێی پێشبینییەکان هەتا مانگی جۆزەردان باران بارینەکان لە سنە و شارەکانی سەر بەو پاریزگایە بەردەوام دەبێت.

زۆربوونی ئاوی لاوفاوەکان بۆتە هۆکار ئەو مینانەی سوپای پاسداران لە کوردستان  بۆ گورزوەشاندن لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دایناونەوە لە ژێر زەوی بێنە دەر و مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درووست بکەن.

شایانی باسە بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچە سنورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامی بارانی بەخۆڕ و لافاو لە ژێر زەوی هاتبووە دەر کۆڵبەرێکی کورد بە سەختی بریندار بووە.