Skip to main content

بە هۆی بێ تەدبیری دەسەڵاتەوە لافاوەکەى ئیران ٧٠ قوربانى لێ کەوتووەتەوە

بە هۆی بێ تەدبیری دەسەڵاتەوە لافاوەکەى ئیران ٧٠ قوربانى لێ کەوتووەتەوە
AvaToday caption
posted onApril 4, 2019
nocomment

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕێکخڕاوی فریاکەوتنی ئێران تا ئێستا ٧٠ کەس بە هۆی لافاوەکانەوە کوژراون. بە پێی ڕاپۆڕتی کەشناسی ئێران شەپۆلێکی دیکەی باران بارین لە ڕۆژی شەممەی حەوتووی داهاتووە ڕوو لە ئێران دەکات.

 

ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لە نوێترین ئاماری خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە بە هۆی لافاوەکانی ئێران ٧٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٧٦٨ کەس بریندرا بوون. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لە ڕۆژی ٢٦ ڕەشەمەوە تا کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ خاکەلێوە، ٢٣ کەس لە پاریزگای فارس، ١٤ کەس لە لۆڕستان، ٨ کەس لە گوڵستان، ٥ کەس لە مازندەران، ٣ کەس لە خۆراسانی باکور، ٤ کەس لە کۆهگیولیە و بوێر ئەحمەد، کەسێک لە خۆراسانی ڕەزەوی، کەسێک لە سمنان ، کەسێک لە خوزستان، کەسێک لە کرماشان، کەسێک لە زەنجان، کەسێک لە قەزوین، کەسێک لە ئیسفەهان، کەسێک لە قوم  و یەک کەس لە ئیلام گیانیان لە دەست داوە. ئاماری ڕێکخراوی فریاکەوتن دەریدەخات زۆرترین بریندار لە شاری لوڕستان بووە بە ٢٥٦ کەس و لە پارێزگاکانی قوم، زەنجان و خۆراسانی باکور هیچ کەس بریندار نەبووە.

شایانی باسە بە هۆی لافاوەکانی ئێران کە بە دەسپێکی ساڵی نوێی هەتاوییتەوە دەستی پێکردووە لافاو زیاتر لە ٢٥ پاریزگای ئێرانی گرتۆتەوە کە بە هۆیەوە سەدان کەس بریندار بوون ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.

هەر بە هۆی لافاو و بارانبارینی زۆرەوە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی شارەکانی لوڕستان  و ئیلام و چەندین شاری دیکەی ئێران ئاوارە بوون و هەزاران ملیار تمەن خەسار بە ژیان و زەوی کشتوکاڵ و ماڵ و دوکانی خەڵک کەوتووە.

لافاو