Skip to main content

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا دیارى کرا

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا دیارى کرا
AvaToday caption
posted onApril 4, 2019
nocomment

 

مایک پۆمپێئۆ شەوی ١٤ خاکەلێوە لە پەیامێکدا مۆرگێن ئۆرتیگاسی وەک وتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناساند.

مۆرگێن ئۆرتێگاس وەک پسپۆڕى سیاسەتی دەرەوە و ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە کاناڵی فاکس نیوز کاری دەکرد و حەوتووی ڕابڕدوو دەستی لەو کارەی کێشایەوە. بە پێی ڕاپۆڕتی فاکس نیوز مۆرگێن ئۆرتێگاس لە ساڵی ٢٠٠٧ چووەتە نێو کاروباری دەوڵەتی و چالاکی خۆی لە ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دەست پێ کرد و ماوەی چەند مانگ لە عێراق بووە.

دواتر چووەتە وەزارەتی خەزێنەداری و وەک شرۆڤەکاری زانیاری لەو وەزارەتخانە لەگەڵ بەشی ناسینی تیرۆریستان هاوکاری کردووە. ئۆرتێگاس لە ساڵی ٢٠١٠ وەک جێگری گرێدراوی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە عەرەبستان دیاری کراوە.

دوای چوونە دەر لە کاری دەوڵەتی دەگەڵ  هاوکارێکی ڕابڕدووی کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری بە ناوی "ڕاوێژکارانی دەرفەتە زێڕینە جیهانییەکان" کردووەتەوە. شایانی باسە پێشتر هێدێر ناوئێرت وەک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاری دەکرد.

 

وتەبێژى وەزارەت

 

وتەبێژى وەزارەت ٢

 

وتەبێژى وەزارەت ٣