Skip to main content

بەرنامەی موشەکی ئێران هۆی نیگەرانی ئەوروپاییەکانە

بەرنامەی موشەکی ئێران هۆی نیگەرانی ئەوروپاییەکانە
AvaToday caption
posted onApril 3, 2019
nocomment

 

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە نامەی سێ وڵاتی ئەوروپایی بۆ ئەو دامەزراوە پێداگری لەسەر مافی بێ ئەم لاو ئەولای درێژەدان بە بەرنامەی موشەکی وڵاتەکەی کردۆتەوە.

 

 ئاڵمان، فەڕانسە و بڕیتانیا بەرنامەی موشەکی ئێران بە پێشێل کرانی بڕیاڕنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەزانن. سێ وڵاتی ئاڵمان، فەڕانسە و بڕیتانیا لە نامەیەک بۆ ئانتۆنیۆ گۆتێرۆش کە هەواڵەکەی دۆینێ بڵاو بووە داوایان لە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لە ڕاپۆڕتی داهاتووی خۆیدا ڕاپۆڕتێکی تێر وتەسەل لەسەر بەرنامەی موشەکی ئێران ئامادە و پێشکێش بکات.

فەڕانسە و بڕیتانیا لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئاڵمان خاوەنی کورسی کاتی ئەو ناوەندەی نێودەوڵەتییەن. ئێستا ئەو سێ وڵاتە هاوشێوەی ئەمریکا بەرنامەی مووشەکی و فەزایی ئێران بە پێشێل کرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەزانن.

بەرنامەى مووشەکى

بڕیاڕ نامەی ٢٢٣١ لە مانگی پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٤ سەبارەت بە بەرجام دەرکرا و داوا لە ئێران دەکات بۆ ماوەی هەشت ساڵ هەر جۆرە چالاکییەکی پێوەندیدار بە موشەکی بالستیک کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە ڕابگرێت. لە نامەی ئەو سێ وڵاتە ئەوروپاییەدا بە دیاری کراوی ئاماژە بە هەڵدانی ماهوارەهەڵگرێک و پەردە لادان لەسەر دوو موشەکی بالستیکی نوێی کۆماری ئیسلامی کراوە.

بەرنامەی موشەکی بالستیکی کۆماری ئیسلامی بۆتە بە هۆی قەیرانێکی نێودەوڵەتی و بە تایبەت وەک مەترسییەک لە دژی ئیسرائیل پێناسە دەکرێت.  بە پێی ڕاپۆڕتی هەوالدەری ئاڵمان ئەو مووشەکانە دەتوانن بە بڕینی ٢٠٠٠ کیلۆمەتر ڕێگە، هەر شوێنێک لە ئیسرائیل کە ئێران بیهەوێ بپێکن.